به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه له لایه‌ن دادگاى مووسڵ بڕیارى گرتن بۆ "وه‌عد مه‌حموود ئه‌حمه‌د" ده‌رچووه كه سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبییه و براى په‌رله‌مانتار حه‌نین قه‌دۆیه.
به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه و به ژماره‌ى 218/1173 ى به‌روارى 21/10/2018 له دادگاى لێكۆڵینه‌وه مووسڵ ده‌رچووه، بڕیارى گرتن و گه‌ڕان به دواى تۆمه‌تبار" وه‌عد مه‌حموود ئه‌حمه‌د قه‌دۆ" به هه‌موو ده‌زگاكانى پۆلیس دراوه و دووپات كراوه‌ته‌وه كه رێ‌یان پێدراوه تۆمه‌تبار بگرن.
هه‌ر له به‌ڵگه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، تۆمه‌تبار پیشه‌كه‌ى به‌رپرسى لیواى سى حه‌شدى شه‌عبییه و به ماده‌كانى 405/ 226 له یاساى سزادانى عێراق تۆمه‌تباره، ماده‌ى 226 له یاساى سزدانى عێراقى تایبه‌ته به‌و تاوانبارانه‌ى كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر داوده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت، هاوكات ماده‌ى 405 یش له هه‌مان یاسا تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ى كه تاوانى كوشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دواى رزگاركردنى شارى مووسڵ له ژێر ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى رۆژانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتییان و داوده‌زگا عێراقییه‌كان.