كەمی ڤیتامین A كوێری لێ دەكەوێتەوە

:: PM:12:16:22/10/2018 ‌
ڤیتامین A بەشێوەیەكی گشتی لە گۆشت، ماسی، گۆشتی پەلەوەر، شیرەمەنی، زۆر بەرهەمی گیانلەوەری تر هەیە، ئەم ڤیتامینە ڕۆڵی زۆر گرنگ دەبینێ لە تەندروست هێشتنەوەی پێست، ددان، ئێسك، شانەكانی لەش، پەردەی لینجە مادە، بینایی. بەتایبەتی لە ئافرەتدا زیاتر پێویستە. كەمی ئەم ڤیتامینە لە منداڵی ساوادا هۆكارێكە بۆ كوێری.

ئەگەر بڕێكی كەم لەم ڤیتامینە لە خۆراكی رۆژانەتدا هەیە، ئەوا پێویستە بەم سەرچاوە سروشتیانە ئەو بۆشاییە پڕ بكەیتەوە.

یەكەم: پەتاتەی شیرین، تەنیا لە پەتاتەیەكی مامناوەندی شیریندا نزیكەی 28  ڤیتامین و پێكهاتەی جۆراوجۆری تێدایە كە برێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی بە لەش دەدات.

دووەم: گێزەر، گێزەر بە ڕێژەیەكی بەرچاو ڤیتامین A تێدایە كە پێویستی رۆژانەی ئەم ڤیتامینە پر دەكاتەوە. بەبێ بێتاكارۆتینی گێزەر سەرچاوەیەكی باشی بایۆتین، ڤیتامین K، ریشاڵ، پۆتاسیۆم، ڤیتامین B زۆر پێكهاتەی خۆراكی ترە.

سێیەم: كولەكە، كولەكە بەكوڵاوی یان بە برژاوی بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراك بە لەش دەدات و یارمەتی چالاكییەكانی مێشك دەدات و مێشك بەهێز دەكات. بڕێكی زۆر كارۆتینی ئەلفایی تێدایە كە دەگۆردرێت بۆ ئەتینۆل، ئەم پێكهاتەیە یارمەتی رێكخستی نوستن دەدات، بەرگری لەش باشتر دەكات،  هەروەها یارمەتی تازەكردنەوەی پێست دەدات و تەندروستی پێست باشتر دەكات.

چوارەم: شیری سروشتی، كوپێك شیری سروشتی برێكی زۆر ڤیتامین A  بە لەش دەدات لەگەل پرۆتین و مەگنیسیۆم،چەوری دروست كە پێویستە بۆ لەش.

پێنجەم: مانگۆ، مانگۆ بەمیوە پڕ ئاوەكە ناسراوە كە تامێكی شیرینی هەیە خواردنی كوپێك مانگۆی قاشكراو نزیكەی %36 ڤیتامین A بە لەش دەدات.

شەشەم: جگەری گا، جگەر باشە بۆ تەندروستی لەش.خواردنی جگەر بڕێكی زۆر ڤیتامین A بە لەش دەدات و ڕێ لە كەمخوێنی و نەخۆشیەكانی تر دەگرێت.




وشە - ئاوات ئازاد