توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌نجامنه‌دانی ڕۆژانه‌ی وه‌رزش و ڕاكردن به ڕێكخراوه‌یی و به‌رده‌وامی، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌تر له جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات، ئه‌وانه‌ی وه‌رزش ناكه‌ن به ڕێژه‌ی 500% زیاتر ئه‌گه‌ری مردنیان زیاتره له جگه‌ره‌كێشه‌كان.
توێژه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 122 هه‌زار نه‌خۆش كرد، له ماوه‌ی 1991ه‌وه تا ئێسته، بۆ ئه‌وه‌ی سووده‌كانی وه‌رزشكردن له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌گشتی و نه‌خۆشه‌كان به‌تایبه‌تی بزانن، له ئه‌نجام دا بۆیان ده‌ركه‌وت، زیانه‌كانی دووركه‌وتنه‌وه له وه‌رزش زۆر له هی جگه‌ره‌كێشان مه‌ترسیدارتر و كوشنده‌تره و مرۆڤ به‌خێرایی تووشی شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌بێ، ئه‌گه‌ر وه‌رزش نه‌كات.
بۆیه شاره‌زایان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له وه‌رزشكردن دوور نه‌كه‌وینه‌وه، به‌ڵكوو تا ته‌مه‌نتان هه‌یه له ژیان به‌رده‌وام وه‌رزش بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی به پیاسه‌كردن و ڕاكردن وه‌رزش ده‌كه‌ن، ته‌مه‌نێكی درێژ و ته‌ندروستیان ده‌بێت، به ته‌واوی له نه‌خۆشییه‌كان و مردنی كتوپڕ دوور ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌رزش نه‌كردن ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی كه نه‌خۆشییه‌كه، جیا له‌وه‌یش تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزی ئاستی كۆلیستڕۆڵ و نه‌توانه‌وه‌ی چه‌وری و شه‌كر له جه‌سته ده‌بن، ئه‌مانه‌یش هۆكارن بۆ نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان، هاوكات گورچیله‌كانتان چالاكیان ئاسایی ده‌بێت و تووشی دروستبوونی به‌رد و جۆره‌ها كێشه ده‌بێت، جگه‌ره‌كێشانیش هێنده زیانی بۆ مرۆڤ نییه كه وه‌رزشنه‌كردن هه‌یه‌تی.