ستیڤیا ڕووه‌كێكی بچووك و زۆر شیرینه وه‌ك جێگره‌وه‌ی شه‌كر داده‌نرێ، گه‌ڵاكانی زۆر باشترین له‌جیاتی شه‌كر بخورێن، بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی شه‌كره هاتوون و قه‌ڵه‌ون ده‌توانن گه‌ڵای ستیڤیا بكه‌نه ناو چای و قاوه هیچ زیانێكیان پێ ناگات و بگره شه‌كره‌یان كه‌متر ده‌بێت و زۆریش سه‌لامه‌ت ده‌بن.
ستیڤیا و گه‌ڵاكه‌ی وه‌ك شه‌كر زیانبه‌خش نییه و هیچ ماده‌یه‌كی تری كیمیایی ناتوانرێ تێ بكرێت، تا ئێسته‌یش وه‌ك كاڵایه‌كی بازرگانی به‌كارنه‌هێنراوه، بۆیه ده‌توانن تووشبوانی شه‌كره زۆرترین سوودی لێوه‌رگرن.
ئه‌و ڕووه‌كه زیاتر له ئه‌مه‌ریكای باشوور ده‌ڕوێت، به‌ڵام له وڵاتانی دنیا بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌هۆی سووده باشه‌كانی بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره و له‌ناوبردنی كێشی زیاده‌ی له‌ش، شیرینی گه‌ڵای ئه‌م ڕووه‌كه 250 تا 300 جار زیاتر له شه‌كر زۆرتره، به‌ڵام هیچ زیانێكی نییه و مه‌ترسی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ دروست ناكات.
ئه‌م ڕووه‌كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین و كانزاكانی تێدایه به تایبه‌تی پۆتاسیۆم و ئاسن و كالیسیۆم، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڕیشاڵیش له پێكهاته‌كه‌ی هه‌یه و زۆر به سووده بۆ تووشبووانی شه‌كره، دژه ئۆكسیدێكی به‌هێزه و پێكهاته‌ی بۆلیفینۆلی تێدایه و به جێگره‌وه‌ی شه‌كر داده‌نرێت له دنیا و زۆرترین خواستی له‌سه‌ره، به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی به نه‌خۆشی شه‌كره به‌رزه.