وێنە.. لە سنووری سلێمانی گۆڕی شێخێك هەڵدەدرێتەوە

:: AM:11:04:23/10/2018 ‌
بەپێی بەدواداچوونێكی "وشە" بۆ هەڵدانەوەی گۆڕی شێخێك لە سنووری سلێمانی، دەردەكەوێت لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە گۆڕی شێخێك هەڵكۆڵراوە و تا ئێستە هیچ زانیاری تری لەسەر نییە.

ئەمڕۆ سێشەم 23ـی تشرینی یەكەم، بەپێی بەدواداچوونێكی "وشە" لە سنووری شارەدێی بنگردی سەر بە شارۆكەی دووكانی پارێزگای سلێمانی، گۆڕی شێخێك لەلایەن چەند كەسێكەوە هەڵكۆڵینی بۆ كراوە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو شوێنە وەك شوێنێكی پیرۆز لەلایەن هاووڵاتییانەوە سەیر دەكرا و خەڵك سەردانیان دەكرد بەناوی شێخ كۆرپە و مێژووی ئەو گۆڕە بۆ زیاتر لە 100 ساڵ دەگەڕێتەوە كە كەسایەتییەكی ناوچەكە بووە.

"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر پێوەندی بە شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین كرد، ئەو گوتی، ڕاستە لە سنووری ئێمە نزیكە، بەڵام پێوەندی بە ئێمەوە نییە و تایبەتە بە سنووری شارەدێی بنگرد.

شارەدێی بنگرد لە باكوری هاوسنوورە لەگەڵ گوندی بەردەشانی سەروو و لە باشوور لەگەڵ گوندی كونەمارە و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی مەرگە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی بێموشە.



وشە - رامیار جەواد