ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، پارتی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه و تاوتوێی پێكهێنانی شاند ده‌كات تا سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكه‌ن، بۆ ده‌ستكردن به ئاماده‌كاری پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌ریمی كوردستان.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردن و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، لایه‌نی براوه ده‌ست به ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پارتی وه‌ك براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێكردووه.
ئاماژه‌ی دا، پارتی ده‌ستیكردووه به پێكهێنانی شاندی تایبه‌ت و له داهاتوویه‌كی نزیك سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات و له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی كوردستان گفتوگۆ و بۆچوون له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كات.
عه‌لی عه‌ونی دووپاتی كرده‌وه، كه پارتی هێڵی سووری له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه و سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كورسیان له په‌رله‌مان به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونیشیان داوه سه‌ردانیان ده‌كه‌ین و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه له 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام درا، توانی 45 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت و به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پێش سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداره‌كانی تری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.