زیاتر له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك له سنووری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی جه‌له‌ولا، ئاشكرایان كرد، رۆژی سێشه‌م دوایین كاروانی ئاواره‌كانی شاره‌دێی گوڵاڵه ده‌گه‌رێنه‌وه زێدی خۆیان و دۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ی ئه‌و ناوچه‌كوردستانیه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كۆتای دێت.
عه‌لی غازی به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی سه‌ر به حكوومه‌تی ناوه‌ند به "وشه"ی راگه‌یاند، رۆژی سێشه‌م دوا كاروانی ئاواره‌كانی شاره‌دێی جه‌له‌ولا ده‌گه‌رێنه‌وه زێدی خۆیان و به‌و كاروانه كه هه‌زار و 800 خێزانن، دۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شاره‌دێكه كۆتا دێت.
زیاتر گوتی: به‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه ژماره‌ی ئاواره گه‌ڕاوه‌كانی شاره‌دێی جه‌له‌ولا گه‌یشتۆته 12 هه‌زار خێزان.
لای خۆشیه‌وه، یه‌عقوب یوسف به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه، به‌پێویستی زانی له رێگه‌ی "وشه"وه داوا له حكوومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه جیهانییه‌كان بكات ده‌ستی ئاوه‌دانی بۆ ناوچه‌كه‌یان درێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌واری وێرانكارییه‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا بسڕدرێته‌وه.
پێشتر " وشه" وه‌ك یه‌كه‌م میدیای كوردی له زاری به‌پرسانی دیاله‌وه ئاشكرایكرد فه‌رمانده‌ی ئۆپرسێۆنه‌كانی دجله و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله جه‌ختیان له‌وه‌كردۆته‌وه كه ده‌بێ ته‌واوی ئاواره‌كانی سنوری پارێزگای دیاله له‌ماوه‌ی 2 مانگدا بگه‌رێنه‌وه زێدی خۆیان له ئێستادا ئه‌و وادیه ته‌نیا مانگێكی ماوه.
شاره‌دێی جه‌له‌ولا ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین كه به‌رپرسانی كورد به‌ناوه ره‌سه‌نه‌كه‌ی گوڵاڵه ناوی ده‌به‌ن پاش 100 رۆژ له داگیركردنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه له 23ي تشريني دووةمي 2014 دا له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه رزگار كرايةوة.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی