ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاى گه‌یاند، تا ئێسته پۆستى وه‌زاره‌تى داد بۆ یه‌كێتى یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوكردنى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عێراق له به‌رنامه‌ى كارى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، د. محه‌مه‌د شاكر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كورد به‌گشتیی پێداگرى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چوار وه‌زاره‌ت له حكوومه‌تى نوێى عێراق وه‌ربگرێ، ئێسته سێ وه‌زاره‌ت بۆ پارتى یه‌كلا بووه‌ته‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه هێشتا ڕه‌زامه‌ندى نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ى پۆستى وه‌زاره‌تێكى تر به كورد بدرێ، بۆیه مه‌رج نییه یه‌كێتى پۆستى وه‌زاره‌تى دادوه‌ربگرێ و تا ئێسته‌یش ئه‌وه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر پێدانى پۆستى وه‌زاره‌تى داد بۆ یه‌كێتى یه‌كلا كرابوایه‌وه ئه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌خرایه به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى بۆ بدرێ.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه 24ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوو حكوومه‌تى نوێى عێراق ڕاگه‌یه‌نرا و پارتى سێ وه‌زاره‌تى وه‌رگرت و تا ئێسته‌یش هیچ پۆستێك له حكوومه‌تى نوێى عێراق بۆ یه‌كێتى یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.