ئه‌و رفێنراوانه ئازاد كراون كه له‌ناو میلیشیاكاندا خزمیان هه‌یه
له شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به‌شارۆكه‌ی خانه‌قین كه به‌شێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كوشتن و رفاندن به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی سڤیل له كاتی رفاندنیان ده‌كوژرێن و ته‌نیا ئه‌وانه ئازاد ده‌كرێن كه خزمێكیان له‌ناو میلیشیاكاندا هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌گوته‌ی چاودێران، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه میلیشیاكان خۆیان رۆڵیان هه‌یه له رفاندنی خه‌ڵك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، بۆ "وشه"ی ئاشكرا كرد، له‌سه‌ر دۆخی ته‌ناهیی سنووری قه‌ره‌ته‌په زانیاری به حزبه كوردستانییه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌ندێك میدیای كوردی ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده به فه‌رمانی سه‌رووی خۆیان نابێ زانیاریی ناوچه‌كه ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌وه‌یشی گوت كه له پاش لێكه‌وته‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه، 14 حاڵه‌تی رفاندن له ناوچه‌كه ئه‌نجام دراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش چواریان ئازاد كران به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سی نزیكی به‌رپرسانی میلیشیا شیعه‌كان و سوپای عێراقی بوون.
ئه‌و سه‌رچاتوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، "ئه‌و رفێنراوانه‌ی كوژران، كه‌سانی پیاوماقوڵ و به‌ته‌مه‌نن و ژن و منداڵیشیان تێدا بووه، به زۆری له سوننه‌ی عه‌ره‌بن و كه‌متریان له كوردی ناوچه‌كه‌ن، چونكه زۆرینه‌یان به‌ناچار ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه".
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، حه‌شدی شه‌عبی به تایبه‌تی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، له ناوچه‌كه له سوپای عێراق باڵاده‌سترن و به‌رده‌وام له گونده‌كاندا خه‌ریكی پشكنینن به‌ناوی گه‌ڕان بۆ شانه نوستووه‌كانی داعش.
محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، رفاندنی هاووڵاتییانی سڤیل و پاشان كوشتن‌یان له‌لایه‌ك و ئازادكردنی كه‌سانی نزیك له به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقی له پاش ناسینه‌وه‌یان پاش رفاندن، جێی تێبینی و سه‌رنجه.
ئه‌و گوتی، "چه‌ندان حاڵه‌تمان بینیوه له خه‌ڵكی سڤیل كه كوژراون، هه‌ندێك كه‌سیش كه خزمیان هه‌بووه ئازاد كراون. تازه‌ترین به‌ڵگه رفاندنی شوانێك بوو له‌م رۆژانه‌دا، پاشان كه زانرا برایه‌كی له ریزه‌كانی پۆلیسی قه‌ره‌ته‌په موقه‌ده‌مه، ئازاد كرا."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیی، دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه‌ی به ناجێگیر زانی و باسی له‌وه كرد، "ئه‌گه‌رچی ئاماری ورد له به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام دوو جۆر رفاندن هه‌یه، له‌وانه هه‌یه كوشتنی به‌دواوه‌یه و هه‌یشه به پێچه‌وانه‌وه ئازاد ده‌كرێت".
وه‌ك ئه‌و باسی كرد، هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی پێكه‌وه به‌هاوبه‌شی دۆسیه‌ی ته‌ناهیی ناوچه‌كه‌یان گرتووه‌ته ده‌ست. باره‌گای هیچ حزبێكی كوردستانیش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په، له ناو سه‌نته‌ری شاره‌دێكه‌ش ته‌نیا حزبی شیوعیی لێیه.
هۆشمه‌ند حه‌سه‌ن چالاكی مه‌ده‌نی له گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ئه‌م ماوه‌یه سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه و بۆی ده‌ركه‌وتووه میلیشیاكان تا چ ئاستێكی زۆر باڵاده‌ستن.
هاوكات كه‌مال ئیبراهیم به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" پێداگری له‌وه كرد، حاڵه‌ته‌كانی رفاندن و كوشتن له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كان، له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه یان له‌لایه‌ن بانده‌كانی دز و جه‌رده زۆر بووه و سوودیان له بۆشایی ته‌ناهیی ناوچه‌كه بینیوه.
ئه‌و ده‌ڵێت "باند و گرووپه‌كان خه‌ڵكی نامۆ نین به ناوچه‌كه و زیاتر 70%ی قه‌ره‌ته‌په به‌ده‌ستی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه، گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ش ئه‌وانه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ن، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن عه‌سائیبه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره".
هه‌فتانه كه‌سایه‌تییه‌كانی سوننه بانگ ده‌كرێنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌دێی ناوچه‌كه و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێ.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی پێداگری كرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت و سوپا به به‌رپرسانی شیعه ته‌نراوه، بۆیه گرووپه تیرۆریستییه‌كان حیساب بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌كاتی رفاندندا كه‌سانی نزیك له ئه‌وان ئازاد بكه‌ن.
كه‌مال ئیبراهیم بڕوای خۆیشی پێشان دا، هه‌ندێك له كرده‌وه‌كانی رفاندن له‌لایه‌ن میلشیاكانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ و ده‌خرێته ئه‌ستۆی گرووپی تر.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه پاش خیانه‌تی باڵێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په كه 70 گوندی له‌سه‌ره، كه‌وته ده‌ست میلیشیا شیعه‌كان و سوپای عێراقه‌وه، گرنگی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ میلیشیا شیعه‌كان خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه نزیكه له ده‌شتی عوزێم و شارۆكه‌ی كفری سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و خورماتوو.
وشه/ گه‌رمیان- سه‌بری هۆرینی