ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ڕای گه‌یاند كه ئه‌وان وه‌ك حزب به‌رده‌وام ده‌بن، به زۆرینه‌ى ده‌نگیش ئه‌و بابه‌ته ئه‌مڕۆ یه‌كلا كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆیى تشرینى دووه‌م، سه‌عات 9:30 ده‌قه‌ی به‌یانی به ئاماده‌بوونی زیاتر له 300 هاودید له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی گشتیی هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجامدرا و به زۆرینه‌ى ده‌نگ مانه‌وه و به‌رده‌وام بوونى حزبه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕای گه‌یاند، كه هاوپه‌یمانی وه‌ك حزب به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر گوتى، له به‌رانبه‌ر هاوپه‌یمانی هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كارانه هه‌یه گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر هاودیدانمان هه‌یه و ڕووبه‌ڕوی چه‌ندان له‌مپه‌ڕی سیاسی بووینه‌وه، بۆیه مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی و دانانی سه‌رۆك به ده‌نگدان یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه و به‌رده‌وامبوونی هاوپه‌یمانی بۆ قۆناغی ئێسته و داهاتوو گرنگه.
محه‌مه‌د ره‌ئوف ئاشكراشى كرد، كه ئه‌وان له ئاینده كارى له پێشینه‌یان كاركردن ده‌بێت بۆ فراوانكردنی بواری ئازادی راده‌ربڕین.
دوای گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو یەكێتی لە بەرانبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق جیابوویەوەی لە هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و بە ڕێككەوتنی ژێر بەژێر پلان هه‌بوو تەواوی هاودیدەكانی هاوپەیمانی بباتەوە ناو یەكێتی، به‌ڵام هەوڵەكانی شكست دەهێنی.
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە كۆمەڵێك كەسانی سەربەخۆ و باڵی ناڕازی یەكێتی و حزبە ئیسلامییەكان دروست بوو، دوای ساڵێك لە ڕاگەیاندنی، ڕێكخەری هاوپەیمانییەكە بەمەبەستی وەرگرتنی پۆست و پلە گەڕایەوە ناو حزبی پێشووی.