پارێزگاری سلێمانی داوا لە میدیاکان دەکات سوود لە راوێژکاری کۆمەڵایەتی وەربگرن

:: PM:12:15:10/11/2018 ‌
ڕێكخراوی تاكۆ بۆ پرسە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر كوشتن و خۆكوشتن دیدراێكی لەشاری سلێمانی ئەنجام دا  و تیایدا پاریزگاری سلێمانی  بەشێک لە هۆكاری ناسەقامگیری دۆخی سلێمانی بۆ هەندێک لە دەزگە میدیاییەكان گەڕاندەوە و داوای لێ کردن سوود راوێژکاری کۆمەڵایەتی وەربگرن.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی تشرینی دووەم، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیداری سلێمانی بۆ دیاردەی چەك هەڵگرتن و تاوانی كوشتن لە هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، كەناڵەكانی راگەیاندن رۆڵێكی زۆر خراپیان بینیوە و پێویستە هاوكاربن بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەك هەڵگرتن و كوشتن.

پارێزگاری سلێمانی گوتی، پێمان وایە بە تەنیا ئیشی حكوومەت نییە رووبەڕووبوونەوەی چەك هەڵگرتن، بەڵكو حكوومەت بۆ ئەوەی ئیشەكانی بكات پێویستی بە دەستەبژێری راگەیاندنەكان و كۆمەڵگەی مەدەنی و ناوەندە یاساییەكانە، تا بەهەموومان رووبەڕووی دیاردەی چەك هەڵگرتن و كوشتن بوەستینەوە.

ئاشكرای كرد، بەكۆی گشتی میدیاكان رۆڵێكی زۆر خراپیان بینیوە لە دروستكردنی ئارامی لای تاك و متمانەی نێوان خەڵك و حكوومەت، لەهەمان كاتدا حاڵەتێكی زۆر بچووك وەك دیاردە پیشان دەدەن، بۆیە دەبێت كەناڵەكانی راگەیاندن كار بكەن بۆ ئەو مەبەستە و تەنیا مەبەستیان زۆركردنی بینەر نەبێت، وەك دەبێت راوێژكاری دەروونی و كۆمەڵایەتییان هەبێت.



وشە - رامیار جەواد