هه‌مومان رۆژانه پێویستمان به حه‌وت بۆ هه‌شت كاتژمێر ده‌بێت بۆ نووستن تا وزه‌ى له‌ش بگه‌رێته‌وه، به‌ڵام جگه له وزه‌ى له‌ش پێویسته پارێزگارى له شێدارى له‌ش بكرێت كه زۆر گرنگه بۆ هێشتنه‌وه‌ى له‌شمان به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو كاره‌كانى بكات.
زۆر كه‌س به‌یانیان بۆ ده‌ستكه‌وتنى وزه بیر له خواردنى قاوه ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ى قاوه ئه‌و بره وزه‌یه دابین ناكات بۆ له‌ش كه پێویسته یان هه‌ندێك له ئێمه هانا بۆ خواردنه‌وه‌ى وزه‌به‌خش ده‌كه‌ینه‌وه بێگومان خواردنه‌وه‌ى ئه‌م وزه به‌خشانه زیانێكى زۆرى هه‌یه، چونكه پرن له پێكهاته‌ى شه‌كر و به‌مشێوه‌یه‌ش زیان به‌خانه‌كانى له‌ش ده‌گه‌یه‌نن.
جگه له‌م خواردنه‌وانه تۆ ده‌توانیت خواردنه‌وه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆلاتى نوێ دروست بكه‌یت له‌ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌درێژایى رۆژ وزه‌ى له‌شت گونجاو بێت بۆ ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كانى رۆژانه‌ت.
ئه‌مانه سێ جۆر خواردنه‌وه‌ن كه ئه‌لیكترۆلایت و وزه‌ى له‌ش زیاد ده‌كه‌ن:
كه‌مێك بیبه‌رى سوور.
یه‌ك قاش لیمۆ.
ئاوى پاڵێوراو.
ئه‌م خواردنه‌وه‌یه كاریگه‌ریه‌كى باشى هه‌یه له‌سه‌ر له‌ش لیمۆ ئاستى pH هاوسه‌نگ ده‌كات، بیبه‌رى سوور وزه‌ى له‌ش باشتر ده‌كات و ته‌نانه‌ت ته‌ندروستى دڵ و برۆییه‌كانى خوێن باشتر ده‌كات هه‌موو پێكهاته‌كان بكه‌ره چوار بۆ پێنج په‌رداخ ئاوه‌وه و پاشان بیخۆره‌وه.
نیو كووپ ئاو.
نیو كووپ شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵ.
چاره‌كه كووپێك شه‌ربه‌تى لیمۆ.
1/8 كه‌وچكێكى خوێى ده‌ریایى.
ده‌توانیت دوو كه‌وچك هه‌نگوینى بۆ زیاد بكه‌یت یان شه‌كرى سروشتى تا خواردنه‌وه‌كه كه‌مێك شیرین بێت. ئه‌م خواردنه‌وه‌یه برێكى زۆر ڤیتامین سى به‌له‌ش ده‌دات و هه‌روه‌ها پێكهاته‌ى خۆراكى گرنگى تێدایه كه بۆ له‌ش پێویسته. میوه ترشه‌كان برێكى زۆر ئه‌لیكترۆلایتى تێدایه به‌تایبه‌تى پرته‌قاڵ.
چاره‌كه كه‌وچكێكى هاراوه‌ى زه‌رده‌چه‌وه.
چاره‌كه كه‌وچكێك هێلى هاراو.
كه‌وچكێك یان نیو كه‌وچك هه‌نگوین.
ئاوى گه‌رم.
ئه‌م گیراوه‌یه هه‌مو كاتێك ده‌خوریته‌وه جگه له شه‌وان. چه‌ند پارچه زه‌نجه‌فیلێك بكه كووپێك ئاوه‌وه پاشان زه‌رده‌چه‌وه و هێله‌كه‌ى بۆ زیاد بكه و دواتر هه‌نگوینه‌كه و بیخۆره‌وه.