له‌كاتى لێخوڕینى ئۆتۆمبێل شوفێرێك له شاری هه‌ولێر، له ڕێگه‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌دات كه به یه‌كێك له ڕووداوه ده‌گمه‌نه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێ.
ڕائید فازڵ حاجى حسێن به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یادنى هاتوچۆى هه‌ولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ڕووداوێكى هاتۆچۆى ده‌گمه‌ن، شوفێرى پیكابێك كه به‌ر له ڕووداوه‌كه گیانى له ده‌ستدابوو به‌ریه‌كه‌وتن له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات.
زیاتر گوتی: ئه‌و ڕووداوه له‌شه‌قامى كۆییه‌ى شارى هه‌ولێر ڕووی دا، له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌ى "باب الحاره" كه به پێكدادانی له‌گه‌ڵ سه‌یاره‌یه‌كی تر، ڕووداوه‌كه دروست بوو.
له‌باره‌ى شێوه‌ى ڕووداوه‌كه، فازڵ حاجى حسێن ئاشكراى ده‌كات، له ئه‌نجامى ئه‌م ڕووداوه شوفێرى پیكابه‌كه كه خۆى هۆكار بوو بۆ ئه‌م پێكدادانه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یادنى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ڵێت: دواى پشكنین ده‌ركه‌وت، شوفێره‌كه به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه به‌ر له ڕووداوه‌كه گیانى له‌ده‌ست داوه.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک بکە