ژنێك خۆی هەڵواسی و گیانی لە دەست دا

:: PM:04:22:11/11/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لە راگەیەنراوێكدا خۆكوشتنی ژنێكی ڕاگەیاند. خۆكوشتنەكە لە ڕێی هەڵواسین بە پەت بووە و ئێستە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەم 11ی تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەر، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕای گەیاند، لە شارەدێی سەركەپكان ژنێك بە پەت خۆی هەڵواسی و گیانی لە دەست داوە و رووداوەكەیش دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە.

"بەهۆی خۆهەڵواسینەوە ژنەكە گیانی لە دەست داوە و پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەكە، هاوكات تەرمی ژنەكە رەوانەی نەخۆشخانەی رانیە كراوە". پۆلیس وا دەڵێت.

پۆلیسی ئەو سنوورە ئاماژە بەوە دەكەن لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە، بەڵام هیچ زانیارییەكی لەبارەی خۆهەڵواسینی ژنەكە رانەگەیاندووە.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم