ژنانی سلێمانی لە هەولێر خۆیان فێری هونەری بەرگری دەكەن

:: AM:09:15:12/11/2018 ‌
خولێكی هونەری بەرگری لەخۆكردن لە شاری هەولێر دەكرێتەوە و ژنانی سلێمانیش تێیدا بەشداری دەكەن بەمەبەستی خۆڕاهێنان و فێربوون.

ئەمڕۆ دووشەم 12ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنانی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، بۆ جاری یەكەم لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق، خولێكی هونەری بەگری لەخۆكردن بۆ (DCVAW ) بەڕێوە چوو لە شاری هەولێر.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشكرای كردووە، گرووپێك لە ژنانی بەڕِێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان (DCVAW) بەشدارییان كرد لە ڕاهێنان لە بارەی هونەرەكانی بەرگری لەخۆكردن.

ئاشكرا كراوە، ئەو خولە بە پاڵپشتی ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ژنان (UNWOMEN )، هەروەها ئەم بەشدارانە بڕوانامەی (TOT)یان پێ بەخشرا كە دواتر دەتوانن وەك وانەبێژ وانە بە فێرخوازانی تر بڵێنەوە.

كردنەوەی ئەو خولە لە كاتێكدایە هەفتەی داهاتوو هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی دژی توندوتیژی ژنان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ دەكات و ژنان بە چالاكی جۆراوجۆر ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕن بەرانبەر ئەو توندوتیژییانەی بەرانبەریان دەكرێت لەناو كۆمەڵگە.



وشە - رامیار جەواد