جه‌ستن ترودۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا وێنه‌یه‌كی خۆی و نادییه مورادی، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی و رزگاربووی ده‌ست داعش بڵاوكرده‌وه.
جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌ندایه له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی و نادییه موڕادی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: " ئازایه‌تیت پێوانه ناكرێت، ئه‌وه شه‌ره‌فێكی راسته‌قینه بوو كه چاوم پێت كه‌وت".
ترودۆ ده‌ڵێت، "كاره‌كانت له‌بری ژنان و كچانی ئێزدی و هه‌موو قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه، زۆر گه‌وره‌یه و سرووش به‌خشێكه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی دنیا".
رۆژى 5/10/2018 نادیە موراد کچە چالاکوانی ئێزیدی بواری مافەکانی مرۆڤ و رزگاربووی دەستی داعش و دێنیس موکویگ، پزیشکی قوربانیانی دەستدرێژى سێکسی کۆنگۆیی، لە وڵاتی نەرویج خەڵاتی نۆبڵێ ئاشتییان بۆ ساڵی 2018 پێبەخشرا.
نادیە موراد، لە دایکبووی ساڵی 1993یە، کچە چالاکوانێكی ئێزیدییە کە دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ساڵی 2014، شارۆچكەی شنگال كەوتە دەست رێكخراوی داعش نادیە وەك زۆر لە كچانی دیكەی ئێزیدی رفێنرا، لە رۆژی 14/9/2014 نادیە لە دەستی داعش رزگاربوو، دوای رزگاربوونی چاوی بە زۆرێك لە سەرۆك و سەركردە دیارەكانی جیھان كەوت و ناوبراو بانگهێشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى کرا و لەوێ باروودۆخی ئێزیدییەکان و تاوانەكانی داعشی بۆ جیھان گێڕایەوە، لە پێنجى کانوونی دووەمی 2016 حکوومەتی عێراق نادییەی بۆ خەڵاتی نۆبڵ لە ئاشتی هەڵبژارد.