به ده‌یان مووشه‌ك له كه‌رتى غه‌زه‌وه ئاراسته‌ى چه‌ند شارۆكه‌یه‌كى ئیسرائیل ده‌كرێت و فڕۆكه‌كانى ئیسرائیلیش بۆردومانى غه‌زه ده‌كه‌ن، له‌به‌رانبه‌ردا رووسیا داوا له هه‌ردوو لا ده‌كات به په‌له هێرشه‌كانیان له‌دژى یه‌كتر رابگرن.
ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ به ده‌یان مووشه‌ك له كه‌رتى غه‌زه‌وه ئاراسته‌ى چه‌ند شارۆكه‌یه‌كى ئیسرائیل كراون.
ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بیه‌كه ئاماژه‌ى بۆ لێدوانێكى گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل كردووه كه گوتوویه‌تى ده‌یان مووشه‌ك له غه‌زه‌وه ئاراسته‌ى ئیسرائیل ده‌كرێن و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیلیش له‌به‌رانبه‌ردا بۆردمانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى غه‌زه ده‌كه‌ن.
تا ئێسته زانیارى كوژراو و برینداره‌كانى هه‌ردوولا نه‌زانراوه، به‌ڵام ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، رێكخراوى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى هێرشه مووشه‌كییه‌كانى له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى وێراى ئه‌وه‌ى گوتوویه‌تى تا ئێسته 80 مووشه‌ك ئاراسته‌ى ئیسرائیل كراون، ئاماژه‌ى بۆ راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا كردووه، كه به یه‌كه‌م هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى داده‌نرێت له باره‌ى هێرشه‌كانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا داوا له هه‌ردوو لا ده‌كات، به په‌له هێرشه‌كانیان رابگرن و پابه‌ند بن به‌و ئاگربه‌سته‌ى كه له‌نێوانیان هه‌بووه.