فوئاد ئۆكتاى جێگرى سه‌رۆكى توركیا رای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى له كۆنگره پالیرمۆى ئیتاڵیا كشایه‌وه، كه تایبه‌ته به بارودۆخى لیبیا و له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ر له‌به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى پالیرمۆى ئیتاڵیا،
فوئاد ئۆكتاى جێگرى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا راى گه‌یاند وڵاته‌كه‌ى له كۆنگره‌كه ده‌كشێته‌وه".
ئۆكتاى له‌باره‌ى هۆكارى كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له كۆنگره‌كه باسى له‌وه كرد، هه‌ست به نائومێدى ده‌كه‌ن و تێبینى ئه‌وه‌یان كردووه بارودۆخى لیبیا جێگر نابێت، كاتێك چه‌ند وڵاتێك كۆسپ له به‌رده‌م سه‌قامیگربوونى ئه‌م وڵاته دروست بكه‌ن.
جیا له توركیا چه‌ندان وڵات و لایه‌نى تر گومانیان خسته سه‌ر ئه‌و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه‌ى كه له باره‌ى بارودۆخى لیبیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زۆرێك له سه‌رۆك و به‌رپرسانى دنیا تێیدا به‌شدار ده‌بن.
ته‌نانه‌ت خه‌لیفه حه‌فته‌ر كه سه‌ركرده‌یه‌كى لیبیایه، وێراى ئاماده‌بوونى له شارى پالیرمۆى ئیتاڵیا به‌ڵام ئه‌مڕۆ راى گه‌یاند، بۆ كۆنگره‌كه له پالیرمۆ ئاماده نییه، به‌ڵكو ئامانجى تر‌ى له‌سه‌ردانه‌كه هه‌یه.
هه‌ر یه‌كه له فڕه‌نسا و ئیتاڵیا ومیسڕ و رووسیا و چه‌ندان وڵاتى تر هه‌وڵ ده‌ده‌ن، لایه‌نه ناكۆكه‌كانى لیبیا بخه‌نه سه‌ر مێزى گفتوگۆ و دواتریش هه‌ڵبژاردنى گشتى له‌م وڵاته ئه‌نجام بدرێت.