ڕۆژانه چه‌ندان خوو هه‌ن كه ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ین زیانی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نن به قژمان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی ئه‌و گرفتانه ده‌تواندرێت چاره‌سه‌ربكرێت تا به‌جوانی و ته‌ندروستی بمێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر دووچاری گرفتی
قژ بووبیته‌وه، وه‌ك وشكبوونه‌وه و بژبوون، له‌وانه‌یه زۆر هه‌راسان بووبێتیت، به‌ڵام به ئاگاداربوونت له‌م خووه زیانبه‌خشانه به قژ ده‌توانیت دووباره قژت به ته‌ندروستی و جوانی بهێڵیته‌وه:
یه‌كه‌م - فه‌رامۆشكردنی پاكژكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی قژ: به فه‌رامۆشكردنی پاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی قژ وه‌ك شانه قژ ڕێككهرهوه و ئوتوی قژ پیسی و چڵك له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و له‌كاتی به‌كارهێنانیان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ قژ و زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نن.
دووه‌م - به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه‌ی قژت زۆر گه‌رم ده‌كه‌ن: گه‌رمی زۆر زیانبه‌خشه بۆ قژ. هه‌ر له ئامێری وشككهرهرهوه بۆ خاوكه‌ره‌وه‌ی قژ ده‌توانن زیان به قژ بگه‌یه‌نن، تا قژ ته‌نكتر بێت، ده‌بێت پله‌ی گه‌رمی ئامێره‌كانیش له ئاستێكی نزمدا دابنرێت.
سێیه‌م - كه‌م یان زۆر خراپن بۆ قژ: له‌وانه نییه پێویست بێت هه‌موو ڕۆژێك قژت بشۆیت، بۆ نموونه ئه‌و كه‌سانه‌ی قژاین وشكه ده‌توانن له حه‌فته‌یه‌كدا دووجار قژیان بشۆن.
چواره‌م - دواخستنی بڕینی قژ به‌مه‌به‌ست قژ درێژ كردنه‌وه: به مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی قژ به‌شێوه‌یه‌كی باو وا به‌باش ده‌زانرێت خۆت به‌دوور بگریت له بڕینی قژت، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی بڕینی كۆتایی قژ یهرمهتیدهره بۆئه‌وه‌ی قژ له وشكبوونه‌وه و بژبوون بپارێزیت، بۆیه تۆزێك له كۆتای قژت ببڕه تا قژت به‌ردوام بێت له مانه‌وه‌ی به ته‌ندروستی و درێژبوونه‌وه‌ی.
پێنجه‌م - خاولی ده‌كرێت زیانبهخشبێت بۆ قژ: مۆنای ئڤێرێت كه ستایلی قژ داده‌نێت و له دنیادا به‌ناوبانگه به ڕۆژنامه‌ی ههفپۆستی گوتووه، وشككردنه‌وه‌ی قژ به خاولی ده‌كرێت زۆر زیان به قژ بگه‌یه‌نێت، بۆیه پێشناری به‌كاهێنانی تی‌شێرت یان ئه‌و خاولییانهی كردووه كه له ڕیشاڵی زۆر ورد "مایكرۆفایبه‌ر" دروستكراون به‌كار بهێنرێن.
شه‌شه‌م - له‌كاتێكدا قژت ته‌ڕه خۆت به‌دوور بگره له شانه‌كردنی:
حه‌وته‌م: قژت به‌رز له‌دواوه مه‌به‌سته كاتێك كه قژت هێشتا ته‌ڕه.
هه‌شته‌م هه‌تا بتوانی به قژی ته‌ڕه‌وه مه‌خه‌وه.
وشه/ محه‌مه‌د شابان