سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌رتى نه‌وتى عێراق ڕایان گه‌یاندووه، ده‌ست به هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووك كراوه‌ته‌وه، دواى وه‌ستانى بۆ زیاتر له ساڵێك به‌هۆى ناكۆكى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌وه.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووك له‌ژێر فشارى ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نى هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌وه‌یش له پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى كه له بازاڕى دنیاد كه‌م ده‌بێته‌وه به‌هۆى سزاكانى سه‌ر ئێرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى تشرینى یه‌كه‌م، ده‌ست به هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووك كراوه‌ته‌وه سه‌ره‌تا بڕیاره ڕۆژانه 50 بۆ 60 هەزار بەرمیل نه‌وت هەناردەی دەرەوە بكرێت، ئه‌وه‌یش بڕێكى كه‌مه به‌راورد به هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووك له ڕێگه‌ى بۆڕى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له ساڵى 2017 كه نزیكه‌ى 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه بوو.
پێشتر "وشه" له سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى ئاشكراى كردبوو، كه سه‌رجه‌م ئامادەکاریییه هونەری و ته‌كنیكییه‌كان بۆ ناردنی نەوتی کەرکووک بۆ تورکیا له‌ڕێگه‌ى هه‌رێمه‌وه به فشارى ئه‌مه‌ریكا تەواو بووە، به‌نهێنى حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى عێراقى دواى چه‌ندان دانیشتن گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن.
دوای جێبەجێکردنی سزاى نوێى ئەمه‌ریکا بۆ سەر ئێران، واشنتن فشاری لەسەر هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان زیاتر کردووە و لە ماوەی ڕابردوودا چەندان کۆبوونەوەیان لەم بارەیەوە ئەنجامداوە به نهێنى.
پێش 16ی ئۆکتۆبەری ساڵى 2017، نەوتی کەرکووک لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە هەناردەی تورکیا دەکرا، بەڵام دوای ئەو ڕووداوه کاتێک هێزە عێراقییەکان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ركووكدا گرت، به‌غدا ئاراستەکەی گۆڕی و نەوتی ئه‌و پارێزگایه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئێران كرد به شێوه‌ى تانكه‌ر، به‌ڵام ئه‌مه ساڵێكى خیاند و چه‌ندان مه‌له‌فى به‌قاجاغ بردنى نه‌وت له میدیاكان بڵاو بوونەوه، ئه‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكاى توڕه كردوو ئێسته خه‌ریكى گواستنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وى نه‌وته‌كه‌یه له‌ڕێگه‌ى ئێرانه‌وه به‌ته‌نكه‌ر و بۆ هه‌رێمى كوردستان بباته توركیا به بۆڕى.