دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له "وشه" له باره‌ی خوێندنی و پرۆگرام له كتێبه‌وه بۆ مه‌لزه‌مه گۆڕاوه، په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هاته ده‌نگ و داوای دانانی چاره‌سه‌رێك ده‌كات بۆ لابردنی مه‌لزمه‌وه و گه‌ڕانه‌وه كتێب بۆ پرۆگرامی خوێندن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، عومه‌ر محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی مه‌لزه‌مه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ڕێ پێدراو نییه و ئه‌وه‌ی پرۆگرامی له‌سه‌ر ده‌خوێنرێت كتێبه نه‌ك مه‌لزه‌مه.
زیاتر گوتى، هه‌نگاوه‌كانمان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ كۆتایهێنان به به‌كارهێنانی مه‌لزه، گه‌ڕانه‌وه‌ی كتێب بۆ پرۆگرام و قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌ست ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه ئه‌و مامۆستایه‌ی مه‌لزه‌مه داده‌نێت به‌شدار نابێت له دانانی پرسیار، هه‌روه‌ها به هیچ شێوازێك پرسیار له‌سه‌ر مه‌لزه‌مه دانه‌نرێت.
پێشتر "وشه" بڵاوی كرده‌وه كه ساڵانه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 20 ملیۆن كتێب بۆ قۆناغه‌كانی خوێندن چاپ ده‌كات و بڕی تێچوه‌كه‌یشی له ڕێگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه له نێوان 13 بۆ 15 ملیار دینار ده‌بێت، به‌ڵام خوێندن و پرۆگرام بووه‌ته مه‌لزه‌مه، شاره‌زایه‌كی په‌روه‌رده‌یش ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ته‌واوی پرسیاره‌كان له‌سه‌ر مه‌لزمه داده‌نرێت و ئێسته خوێندن له‌سه‌ر كتێب نییه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی