باری كەشوهەوای كوردستان لە 48 سەعاتی داهاتوودا

:: AM:10:23:19/11/2018 ‌

ئەمڕۆ دووشەم ئاسمانی زۆربەی پارێزگاكانی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 20 و نزمترینی نۆ دەبێت. لە سلێمانی پلەكانی گەرمی لە نێوان 19 و 8  ولە دهۆكیش 17 و 7 دەبێت.

لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرمی 22 و نزمتریی 10 دەبێت.

بۆ سبەی سێشەمیش ئاسمانی كوردستان نیمچەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و ساماڵ. 

بەگوێرەی دوایین پێشبینییەكانی كەشناسی پلەكانی گەرمی بۆ سبەی سێشەم یەك پلە لەمڕۆكەی گەرمتر دەبێت.







وشە - سلێمان تاشان