دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم، جانتا و پێداویستی خوێندنیان پێشکەشی قوتابیانی کەمپەکانی دیبەگەکرد، هەروەها رێکخراوەکانی UNHCR و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێداویستی خاوێنکەرەوە و دۆشەک و بەتانیان بڵاو کردەوە.
وهك له ڕاگهیاندراوی دهزگهی خوێرخوازیی بارزانیدا هاتووه، ئهمڕۆ سێشهم کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم 550 جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ قوتابیانی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر قوتابییەکاندا بڵاوکرایەوە. هەر لە هەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی UNHCR دۆشەک و بەتانی بۆ 48 کەس و پێداویستی ناوماڵ و خاوێنکەرەوەی بۆ 4 خێزان دابینکرد و لە چالاکییەکی دیکەدا سوتەمەنی بۆ 402 خێزانی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد. لهدرێژهی دابهشكردنی هاوكارییهكاندا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق خاوێنکەرەوە و خاولی بۆ 16 خێزان دابینکردبوو و لەلایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێشکەشی ئاوارەکان کرا.
له ڕاگهیاندراوێكی تریشدا هاتووه، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەدرێژەی هاوکارییەکانی بۆ قوتابیانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان و سەرجەم کەمپەکانی ئاوارەکان جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ 110 قوتابی قوتابخانەی قەسر یەزیدینی خانکێی سەر بە قەزای سێمێڵی پارێزگای دهۆک دابینکرد.
جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام هاوکاری و یارمەتی قوتابیان دەدات و پێداویستییەکانی بۆ دابینکردون و بە ئەرکی خۆی دەزانێت لهسێكتهری پهروهردهدا ببێتە بەشێک لە پاڵپشتیکاری قوتابیان و پێگەیاندنی نەوەیەکی تێگەیشتوو و هۆشمەند.