له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، كچێكی ئوسترالی بڕیاری داوه كچێنی خۆی به سه‌رمایه‌دارێك بفرۆشێت، به‌و مه‌رجه‌ی ئاماده بێت 100 هه‌زار دۆلاری پێ بدات.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، كچێكی هه‌رزه‌كاری 18 ساڵ، بڕیاری داوه كچێنی خۆی به 100 هه‌زار دۆلار بفرۆشێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هاوكاری باوكی بكات قه‌رزه‌كانی بداته‌وه.
ئه‌م كچه ناوی خوازراوی "سیبینا بایتن"ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له خۆی ناوه، له ڕێی ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ته‌وه ده‌ستی به نمایشكردنی خۆی كردووه و بڕیاره كچێنی خۆی به‌و كه‌سه بدات كه بڕه پاره‌كه‌ی به ته‌واوی ده‌داتێ.
له زیادكردنه‌كه‌دا سیبینا جارێك 570 پاوه‌ندی به‌ریتانی و جارێكی تر پێنج هه‌زار و 709 پاوه‌ندی پێ دراوه، به‌ڵام ڕازی نه‌بووه و ده‌ڵێ: ئه‌وه ئامانجه‌كه‌ی من نییه، من ده‌مه‌وێ ته‌واوی قه‌رزه‌كانی باوكم بده‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به 100 هه‌زار دۆلار هه‌یه.
شایانی باسه، ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ئه‌م شته ڕوو بدات، پێشتریش چه‌ندان كچ ئه‌م كاره‌یان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان كردووه، ساڵی پاریش كچێك كچێنی خۆی بۆ دابینكردنی پاره‌ی خوێندن فرۆشت، له‌لایه‌ن پیاوێكی عه‌ره‌به ته‌واوی پاره‌كه‌ی پێ درا.