سۆران: چوار شارۆکە به‌ یه‌ک ده‌به‌سترێنه‌وه‌

:: PM:11:02:21/12/2016 ‌
وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزارى حکوومەتى هەرێم، بە مەبەستى پێشکەش کردنى خزمەت گوزارى زیاتر و ئاسانکارى بۆ دەڤەره‌که‌، بڕیارى کردنەوەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانیەکانى سۆرانى دەرکرد. 
کرمانج عزەت قائیمقامى شارۆکەى سۆران بە "وشە"ى راگەیاند" بەپێى فەرمانى وه‌زاره‌تی شارەوانى و گەشت و گوزار/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى دیوان/ خۆیەتى بەژمارە (9252) بڕیاردرا بە کردنەوەى بەڕێوەبەرایەتى شارەوانیەکانى سۆران و بەستنەوەى شارەوانیەکانى سنوورى هەر چوار شارۆکەى (سۆران – مێرگەسۆر – چۆمان – رواندز) لە گەڵ شارەدێەکانى بەڕێوەبەرایەتى ناوبراو".

عزەت، ئاشکراى کرد "وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌ فەرمانى ژمارە ( 9548 ) بڕیاریدا بە دانانى (عەبدولحەکیم تێلى حەسەن) بە ناونیشانى بەڕێوەبەر، بە بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى شارەوانیەکانى سۆران ".

"ئەو بڕیارەی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاسانکارى تەواو بۆ سنوورى سۆران و 23 بنکە و سەرۆکایەتى شارەوانى دەکات، چیتر بۆ ئیش و کارەکانى شارەوانی پێویست ناکات سەردانى هەولێر بکەن، لەمەودوا لە سۆران کار و بارەکانیان راىی دەکرێت"  عزه‌ت وای گوت.

سۆران/ موڕشید برادۆستى


وشە - عه‌لی سدیق