سه‌دان خانه‌واده‌ی عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه به تۆمه‌تی بوونی پێوه‌ندی به‌داعش و بوونی كه‌سێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له ڕیزی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه گیراون و له ژێر فشاری زۆردان و هێزه‌كانی عێراق ڕێ به گه‌یشتنی خۆراك و كۆمهكیشیان ناده‌ن.
ئه‌بو جاسمی ته‌مه‌ن 65 ساڵ یه‌كێك له تۆمه‌تباران به بوونی سۆز و لاگیری بۆ داعش به ڕۆژنامه‌ی "
ألعربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، ژیانمان بووه‌ته گوزارشتكردن له كاره‌ستان له ژێر زوڵم و سته‌می هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراق، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ به گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانمان ناده‌ن، وه‌كو تاوانباری جه‌نگ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و له جیهانی ده‌ره‌وه‌یش ئێمه‌یان دابڕیوه.
زیاتر گوتی، یه‌كێك له كوڕه‌كانم دوو ساڵ پێش ئێسته هه‌ڵات و ڕۆیشت، ده‌ڵێن گوایه چووه‌ته ناو داعش، نازانم ئه‌مه چۆن و چی به‌سه‌رهاتووه، ماوه مردووه، ئێمه ئه‌مڕۆ باجی ئه‌و تۆمه‌ته ده‌ده‌ین كه له كاتێكدا به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر بوونی نییه، ناتوانین بچینه‌وه ماڵه‌كانمان له مووسڵ، هاوشێوه‌ی مرۆڤی پێشوو ده‌ژین و نه ده‌رمان و نه خۆراك و هیچ شتێكمان نییه و ئاماده‌مان ده‌كه‌ن بۆ كوشتن.
ئه‌و پیاوه به ته‌مه‌نه گوتی، منداڵ و پیر و ژنمان له‌گه‌ڵدایه ئه‌وان تووشی برسیه‌تی ده‌بن و به‌رگه ناگرن و نه‌خۆش ده‌كه‌ن، هیچ تاوانێك له ئه‌ستۆی ئێمه نییه، كه كه‌سێكی خێزانه‌كه به ویستی خۆی و پێچه‌وانه‌ی ویستی دایك و باوك و ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵاتووه و پێوه‌ندی به داعش كردووه، منداڵی بچووك چ تاوانێكی هه‌یه، ئایا چه‌كداری داعشن.
لیوا سه‌عد مه‌عن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشتر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی دا، تیمه‌كانی دژه تیرۆر له پارێزگای نه‌ینه‌وا، به هاوكاری ئاژانسی هه‌واڵگری و ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی له وه‌زاره‌تی فیدرالی، توانیان تیمێكی تیرۆریستان بگرن، كه هاوكاری و كۆمه‌كیان پێشكه‌شی خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه كراوه كه له ڕیزی داعشدان.
جه‌بار عه‌وادی پسپۆری كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی به‌غدا له‌وباره‌وه گوتی، پێویسته حكوومه‌ت منداڵ و ئه‌و خێزانانه له ئه‌ستۆ بگرێ، هه‌ر هیچ نه‌بێ ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌بار و گونجاویان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌گه‌ر ترسی له‌وه‌یش هه‌یه كه پێوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌یه، به‌ڵام پێویسته له شوێنێك كۆیان بكاته‌وه و ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابین بكات، به‌مشێوه‌یه په‌راوێزخستنیان و نه‌بوونی خۆراك و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك ڕقی زیاتر له دڵی ئه‌و خه‌ڵك دژ به حكوومه‌ت دروست ده‌كات و له داهاتوو دووباره به‌كارده‌هێنرێنه‌وه و نه‌وه‌یه‌كی تری تیرۆر دروست ده‌بێت.