بارانی بەلێزمە بەڕێوەیە


ئەمڕۆ پێنجشەم ئاسمانی كوردستان هەور و بارانە و ئەم بارانەش لانی كەم تا 48 سەعاتی داهاتوو درێژەی دەبێت و سبەی هەینیش لە زۆربەی پارێزگاكان باران بەلێزمە دەبارێت، وێڕای ئەوەی ئەمڕۆكەش لە هەندێك شوێن پێشبینی بارانی بەلێزمە دەكرێت.

لە هەولێر و زۆربەی شارەكانی كوردستان ئەمڕۆ باران لە كاتی جیاجیادا دەبارێت، لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی باران بەلێزمە دەبارێت و لە كەركووكیش ئەگەری بارانی بەلێزمە لە ئارادایە.

بۆ سبەی هەینی لە هەولێر باران درێژەی هەیە و لە هەندێك كاتی جیاوازدا لەشێوەی لێزمە دەبارێت، جگە لە كەركووك لە سەرجەم پارێزگاكانی تری كوردستان بۆ سبەی پێشبینی بارانی بەلێزمە دەكرێت.

تا ئەم كاتەی ساڵ كە هێشتا لە سەرەتای وەرزی بارانین بڕێكی گونجاو باران لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان باریوە. لە دینارتە كۆی بارانی ئەمساڵ گەیشتووەتە 466 ملم و لە هەریەك لە مێرگەسۆر، سەرسەنگ، دێرەلووك بڕی باران 400 ملمی تێپەڕاندووە.

لە پیرمام، سۆران، حاجی ئۆمەران، رواندز، سەركەپكان، ئاكرێ، كانی ماسی، ئامێدی، شێخان و پێنجوێن سەرووی 300 ملم باریوە كە تا ئەم وەرزەی ساڵ زۆر گونجاوە.

لە هەولێر 237 ملم، لە سلێمانی 284 ملم، لە كەركووك 182ملم، لە دهۆك 298  و لە هەڵەبجە 189 ملم باریوە.



وشە - سلێمان تاشان


AM:11:03:06/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 333 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌