نوجەیفی بە سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دەرخستنی راستییەكان لە مووسڵ دەستنیشان كرا


دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی مووسڵ لە ناو خۆیان لیژنەی لێكۆڵینەوە لە راستییەكانیان لە بارەی رووداوەكانی شارەكە لە كاتی هاتنی داعش تا ئێستە پێكهێنا، ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی كانوونی یەكەم/ دیسێمبەر، لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لیژنەكە ئوسامە نوجێفی بە سەرۆك هەڵبژارد و بەشار كیكی وەك جێگر و ئەحمەد جبووری بڕیاردەر.

كاری سەرەكیی لیژنەكە بەدواداچوونە لەسەر پێویستییەكانی شارەكە دوای داگیركردن و حوكمی داعش بۆ ماوەی سێ ساڵ لەو شارە، هاوكات بە دواداچوونە لەسەر كێشەی هاووڵاتییان و داواكارییەكانیان، بەدواداچوونیش دەكات لەسەر پرۆسەی دووبارەی ئاوەدانكردنەوەی شارەكە.

ئەندامێكی لیژنەكە رای گەیاند، لیژنەكەیان پێشتر لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كۆ بووەتەوە و داواكارییەكانی موسڵاوییەكانی پێ گەیاندووە، هەوڵی ئێستەش ئەوەیە كە لیژنەكە كارەكانی خۆی رێك بخات، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی لیژنەكە، ئەوا پێڕەوی ناوخۆ و ئەركی لیژنەكەش دەستنیشان دەكرێت، هەوڵ دەدرێت رێوشوێنی گونجاو دابنرێت بۆ كاركردن.

جێی باشە داعش لە حوزەیرانی 2014 داگیر كرد، لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی ئۆكتۆبەری 2017 ئەو شارە لە دەستی داعش رزگار كرا، بەڵام بەهۆی ئەو شەڕە قورسەوە زیانێكی ئێجگار گەورە بەر شارەكە كەوتووە بەتایبەت لای راستی، كە زۆر لە مووسڵاوییەكان داوا دەكەن شارەكەیان بە وێران بوو هەژمار بكەن و حكوومەتیش بودجەیەكی زەبەلاح بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی دابین بكات.



وشە - فه‌رمان سادق


AM:11:40:06/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 50 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌