محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى دا 111 پڕۆژه یاساى خولى پێشووى په‌رله‌مان ره‌وانه‌ى حكوومه‌ت بكرێنه‌وه.
له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى كارنامه‌كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى ئه‌و پڕۆژه یاسایانه بوو كه له خولى سێیه‌م/ پێشووى په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌ش كرابوون و به‌ڵام یه‌كلا نه‌كرابوونه‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم" له دانیشتنه‌كه محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان گوتوویه‌تى ده‌بێت ئه‌و یاسایانه جارێكى تر ره‌وانه‌ى حكوومه‌ت بكرێنه‌وه.
له‌باره‌ى ژماره‌ى پڕۆژه یاساكان ئه‌وه ئاشكرا كراوه، ژماره‌یان 111 پڕۆژه یاسایه و مه‌به‌ستیش له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه بزانرێت به پێى كارنامه‌ى حكوومه‌تى نوێ ئاخۆ پێویستى به‌كامه پڕۆژه یاسا ده‌بێت و كام پڕۆژه له‌گه‌ڵ كارنامه‌كه‌ى ناگونجێ.
له خولى سێیه‌مى په‌رله‌مان به‌هۆى كێشه و ناكۆكى لایه‌نه‌كان و زیادبوونى دیارده‌ى بایكۆتكردنى دانیشتنه‌كان په‌رله‌مان نه‌یتوانى ته‌واوى ئه‌و پڕۆژه یاسایانه جێبه‌جێ بكات كه له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌ش كرابوون.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى دانیشتنى ژماره 17ى وه‌رزى یه‌كه‌م و ساڵى یه‌كه‌مى ئه‌نجام دا.
ته‌وه‌رێكى تر‌ى دانیشتنه‌كه پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كه بۆ پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه پێشتر وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌نجامى دابوون.