دەسگیرانەکەی کردی بەژن و دەڵێت نامەوێی

:: PM:04:52:07/12/2018 ‌
کچێک لە سلێمانی لەگەڵ کوڕێک کە لە ڕیگەی فەیسبووکەوە ناسیوویەتی دەیەوێت هاوسەرگیری بکات، بەڵام لە ماوەی دەزگیرانداریدا کوڕەکە پەشیمان دەبێتەوە، ئەو کچە کە ئێسته‌ لە باروودۆخێکی ناجێگیر دایە و دەڵێت ئەگەر ئەو هاوسەرگیرییە سەر نەگرێت ژیانی دەشێوێت، چوونکە لە ماوەی دەزگیرانیدا لەسەر داوای کوڕەکە دەیکات بە ژن، ئەو دەڵیت ئەوکاتە پێێ گوتووە حەڵاڵی خۆیەتی و ئازادن لەوەی دەتوانن بیکەن ئەویش باوەری کردووە و وەک خپی دەڵیی پێشبینی ئەوەی نەکردووە بەم شێوەیە نامەرد بێت،  بەڵام ئێسته‌ کوڕەکە پێێ دەڵێت ئەگەر کچێکی بەشەرەف بوویتایە ڕازی نەدەبووی، ترسی گەورەی ئەو کچە ئەوەیە کە خێزانەکەی بەو کارە بزانن دەڵێت دەیکوژن، بەتایبەت کە کوڕەکە دەڵێت حاشادەکات کە ئەو کردبێتی بە ژن.

بانە ناوی خوازراو ئەو کەچیە کە لە نێوان ترسی کوشتنی لەلایەن براو باوکی و وازهێنانی دەستگیرانەکیدا، خەریکە ژیانی بەلا ڕێدا دەچێت ئەو لە ڕیگەی "وشە" وە داوا لە ڕێکخراوەکانی پاراستنی مافی ژنان دەکات بەدەم چارەسەرکرنی کێشەکەیەوە بچن بێ ئەوەی ماڵی باوکی پێێ بزانن، ئەو دەڵیت دەزگیرانەکەی هەڕەشەی ئەوەی لێدەکات هەر کەس بەو ڕاستییە بزانێت ئەو حاشا دەکات و دەڵیت پێشتر وای لێکراوە و پێوەندی تری هەبووە، بەسەر منی ساغ دەکاتەوە.

بانە پێش ئەوەی ڕزگار بناسێت، پێشتر پێوەندی لەگەڵ کوڕیکی تردا هەبووە لە پەیمانگا بەڵام ناگەن بە ئەنجام و جیادەبەنەوە، دوای ساڵیک لەو بابەتە بانە ڕزگا دەناسێت کە لە دەرەوەی وڵات بووە، لەڕیگەی فەیسبووکەوە و پێوەندی دادەنێن، دوای چەند مانگێک ڕزگار دەگەڕیتەوە و مارەی دەکات، نزیکەی ساڵیکە دەزگیرانن، ماوەی دوو مانگە لە دوای ئەوەی بانە دەبێت بەژن ڕزگار دەڵێت نامەوێی و دەبێت خۆشت داوای جیابوونەوە تۆمار بکەی.

ئەو پەیوەندیەیی پێشتر بانە هەیبووە ئیسته‌ هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی لەلایەن ڕزگاری دەستگیرانییەوە، بانە ڕوونتر باسی کێشەکەی دەکات و دەڵێت من کاتێک ڕزگارم ناسی و پەیونەدیمان دروست کرد، بەڕاستگۆیی هەموو ڕابردووی خۆمم پێگوت ئەویش گوتی ئەوەی تۆ کردووتە لەچاو ئەوەی من هیچ نیە، هەبوونی پێوەندیەک ئاساییە و من بیرو هۆشم جیاوازە لە کوڕانی کوردستان و دەتخەمە سەر سەرم بەڵام ڕاستی نەکرد، چوونکە ئەو ئێسته‌ ئەو ڕابردووەم لە دژی من بەکار دەهێنێت.

ڕزگار ئێسته‌ لە دەروەی وڵاتە و خێزانی هەردوولا وادەزانن خەریکی تەواو کردنی کاروباری بردنی بانەیە، بەڵام بانە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕزگار کۆتای بە هەموو شتێک هێناوە و دەڵێت بە تەواوی یەکلای کردووه‌تەوە کە نای گوازێتەوە و ناشیبات و پێێ گووتوە من کچێکم ناوێت ساویلکە بێت و پیاو داوی هەرچی لێکرد بە ئاسانی خۆی تەسلیم بکات.

بانە جەخت لەوە دەکاتەوە چەند جارێک پەویەندی بەو ناوەندانەوە کردووە کە لەژێر ناونیشانی پاراستنی مافی ژندا کار دەکەن و دەڵێت پێان گوتووە دەبێت سکاڵای لەسەر تۆمار بکەی یان بێتەوە لێرە قسەی لەگەڵ بکەن و کێشەکەتان بۆ بەچارە بگەینین یان لە ڕێگەی دادگا، ئەو دەڵێت ئەوانە هیچیان ڕێگا چارەسەر نین، چونکە نە ڕزگار دێتەوە نە دەشتوانم سکاڵای لەسەر تۆمار بکەم چوونکە خێزانەکەم پێی دەزانن و پێش بمکوژن ئابڕوویان دەبەم، بۆیە ئێسته‌ دوا دەکەم ڕیگا چارەیەکم بۆ دابنێن چونکە من هەڵەم کردووە بەڵام کارێکی حەرامم نەکردووە دین و یاسایش لە پشتمە.

لە دوا قسەی خۆی بانە داوای لە هەموو کچان کرد کە هەرگیز سیقە بە کوڕان نەکەن تا ئەو کاتەی دەیان گوازنەوە ڕیگە نەدەن هیچیان لێ بکەن، ئەو ئاماژە بەوە دەکات بەشێک لە پیاوان دوای ئەوه‌یە ئەوەی دەیانەوێت دەستاین دەکەوێت مامەڵەی ئاژەڵ لەگەڵ ژن دەکەن، باس لەوە دەکات پێش ئەوەی ڕزگار بیکات بەژن وەک خۆڵ لە بەر پێدا بووە، بەڵام دوای ئەو کاتە پێێ گوتووە تۆ لەگەڵ لەشفرۆشێک وەکو یەکی.

هەولێر/ ئیڤان عەبدولرحمان


وشە - محەمەد میران