گۆڕان: یه‌كێتى ئه‌ندامانى به پاره و پۆست هێشتووه‌ته‌وه
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێى وایه، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كه ماوه بۆ كورد له كابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی مافی ئه‌وانه و ڕاى ده‌گه‌یه‌نن كه یه‌كێتی شه‌ڕی پۆست ده‌كات و ئه‌ندامانی خۆی به پاره و پۆست هێشتووه‌ته‌وه.
چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سێیه‌می فراكسیۆنه كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه و خاوه‌نی پێنج كورسیی په‌رله‌مانه، بۆیه به مافی خۆمان ده‌زانین وه‌زاره‌تێك وه‌ربگرین.
ئه‌و گوتى، یه‌كێتی سه‌رۆك كۆماری بردووه و پارتیش وه‌زاره‌تیان وه‌رگرتووه، ئێمه‌یش مافی خۆمانه وه‌زاره‌تێك وه‌ربگرین، به‌ڵام یه‌كێتی ئێسته شه‌ڕی پۆست ده‌كات و لایه‌نگرانی خۆی به پۆست و پاره هێشتووه‌ته‌وه.
هاوكات میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتی به مافی خۆی ده‌زانێت به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌زاره‌تێكی عێراق وه‌ربگرێت و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تێك وه‌ربگرین.
لاى خۆیه‌وه عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له قه‌باره‌ی خۆی زیاتر پۆستی پێ دراوه، ئه‌ویش پۆستی سه‌رۆك كۆماره و عه‌بدولمه‌هدیش به یه‌كێتی گوتووه كه ئێوه پۆستی خۆتان وه‌رگرتووه و ئیتر پۆستی تر له وه‌زاره‌ت وه‌رناگرن. به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى گوتى، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كه ماوه مافی لایه‌نه‌كانی تره له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان.
كورد له به‌غدا خاوه‌نی چه‌ندان پۆسته كه پێكدێت له سه‌رۆك كۆمار له یه‌كێتی و سێ وه‌زاره‌تی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زاره‌تێكی تر بۆ كورد كه هێشتا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم