به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 مانگ له هه‌ڵه‌بجه كه‌مپینێك به‌ناوی "ژیان بۆ ڕێژنه" ڕاگه‌یاندرا.
سندوس حوسێن چالاكوانی مه‌ده‌نی له هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕێژنه حوسێن منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 مانگه و تووشی نه‌خۆشییه‌كی زۆر دهگمهنبووه له سه‌رانسه‌ری عێراق دا".
زیاتر گوتی، " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایك و باوكی منداڵه‌كه ناتوانن چاره‌سه‌ری پێویست بۆ منداڵه‌كه‌یان دابین بكه‌ن و توانای داراییان لاوازه، بۆیه هه‌ڵساین به‌دروست كردنی كه‌مپینێك به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و منداڵه.
" ئێسته ئه‌و منداڵه پێویستی به‌چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌مانه‌وێت له ڕێی خه‌ڵكی خێرخوازه‌وه هاوكاری ئه‌و منداڵه بكه‌ین" سندوس حوسێن وای گوت.
ڕێژنه حوسن ته‌مه‌ن 11 مانگه دووچاری نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بووه كه هه‌وكردنی گه‌ده و ته‌نگه نه‌فسی بووه و ته‌نیا یه‌ك جۆر شیری تایبه‌ت ده‌توانێت به‌رگری له ژیانی بكات به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه و نا‌توانیت هیج خۆراكیكی تر بخوات كه بۆ سێ رۆژ پێویستی به‌بری 100 دۆلار شیر هه‌یه.
باوكی ئه‌م منداله زۆركه‌م ده‌رامه‌ته و خاوه‌نی ماتۆریك بووه كه كاسپی پێ ده‌كرد له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌ویشی فرۆشتوه و حه‌وت سه‌رخێزانن و له خانووی كرێدان.
سندوس حوسێن ئه‌وه‌یشی ڕوونكرده‌وه، " له كوردستان پزیشك ته‌نیا ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یان بۆ داناوه كه بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌وێ له‌ژێر چاره‌سه‌ری درێخایهندا بێت".
ئه‌و چالاكوانه له‌ڕێگه‌ی "وشه"وه داواكاره له سه‌رجه‌م خێرخوازان و مرۆڤ دۆستان به هانای ئه‌م منداڵه‌وه بێن و له ئێش و ئازاره‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه و تا ژیانی پێ ببهخشریتهوه وه‌ك مندالێكی ئاسایی.
هه‌ڵه‌بجه/ شه‌فیق بانیشاری