په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌خنه‌ی له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرت، به‌وه‌ی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان به بێ بایه‌خ سه‌یر ده‌كات و باسی له حكوومه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات، كه‌چی گوێ له فراكسیۆنه‌كان ناگرێ و وه‌كو نوێنه‌ری كورد ته‌نیا گوێ له كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌گرێت.
هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری
گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌واونه‌كردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌و له‌لایه‌كه‌وه ده‌ڵێ كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ناچێته ژێرباری داوای حزبه‌كان و پێویسته سه‌رپشك بكرێ له هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی لێهاتوو و سه‌ربه‌خۆ دیاریی بكات، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه ته‌نیا گوێ به گرووپێك له سه‌ركرده و سه‌رۆك حزب و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی حزبی بۆ پۆسته حزبییه‌كان دیاریی بكه‌ن.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان هاتووه، سه‌ره‌تا ڕێككه‌وتن هه‌بوو كه كابینه وه‌زارییه‌كه به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ بێ، چونكه سه‌رۆك وه‌زیرانیش سه‌ربه‌خۆ بوو، به‌ڵام دواتر به‌شێكی بووه سه‌ربه‌خۆ و به‌شێكیشی حزبی، ئه‌مه‌یش لێهاتووی و سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌ت ده‌وه‌ستێنێت.
هۆشیار عه‌بدوڵا دانی به‌وه‌دا نا و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك بارزانی، گوتی، عه‌بدولمه‌هدی له نێوان كورد ته‌نیا گوێ له قسه‌ی كه‌سێك ده‌گرێ و حساب بۆ بۆچوونی حزبه‌كانی تری كوردستان ناكات، سووریشه له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه‌ی كه بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان دیارییكراون و ئاماده نییه گۆڕانكارییان لێ بكات.