مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى كۆچكردوو پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز كرد.
پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز ڕۆژى هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌ڵمانیا كۆچى دوایی كرد.
مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا ڕاى گه‌یاند، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر (جەمال نەبەز)مان بیست، مەرگی روناکبیر و بیرمەندێکی نەتەوەیی لە ئانوساتێکی وەک ئەمڕۆدا کۆستێکی گەورەیە بۆ کاروانی خەباتی نەتەوەییمان.
له په‌یامه‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى هاتووه، جێدەستی بەرهەمی هزریی مامۆستا جەمال نەبەز لە 50 ساڵی رابردوودا لەسەر بزاڤی رۆشنبیریی نەتەوەیی کورد بەرچاو بووە.
له‌به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت، کاریگەریی هەوڵەکانی خوالێخۆشبوو گەواهی ئەو راستییەن، کە خەباتی هزر و قەڵەمی بیرمەندانی کورد شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە تەواوکەری یەکتربوون بۆ گەیشتن بە دەستکەوتە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆمان.
" ناو و یادی مامۆستا جەمال نەبەز لە دەفتەری یادەوەریی هەموو کوردێکدا هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە، هیوادارین لە داهاتوودا خەون و ئاواتی هاوبیرانی ئەو بۆ گەیشتنی کورد بە ژیانێکی سەرفراز و ئازاد بگاتە دوا قۆناخی خۆی و گەلی کوردیش وەک سەرجەم گەلانی جیهان بە ماف و دەسکەوتە نەتەوەییەکانی شاد ببێت" له په‌یامه‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى وا نووسراوه.
لێره كلیك بكه‌ن و كورته‌یه‌ك له قۆناغه‌كانی ژیانی دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز بخوێننه‌وه.