به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وریایى ده‌دات كه به‌شێك له مامۆستایان بازرگانی به مه‌لزه‌مه‌وه ده‌كه‌ن و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت خۆیان و هاوكاره‌كانیان بگیرێن.
به‌كر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، یاداشتێكى بۆ بنه‌بڕكردنی مه‌لزه‌مه له خوێندنگه‌كاندا ئاڕاسته‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده كردووه، تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه له سه‌رده‌می پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌دوای راپه‌ڕین به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت نه‌یده‌توانی كتێب چاپ بكات رێ به به‌كارهێنانی مه‌لزه‌مه ده‌درا له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه.
زیاتر گوتی، "بابه‌تی مه‌لزه‌مه له‌لایه‌ن هه‌ندێك مامۆستای بازرگانی پێكراوه و به‌شێك له سه‌رپه‌رشتیارانیش ئاسانكارییان بۆ كردوون، ئێسته‌یش چاپخانه دروستبووه بۆ ئه‌م كاره و به‌ته‌واوی بووه‌ته بازرگانییه‌كی گه‌وره و گیرفانی كه‌سوكاری خوێندكار ده‌ته‌كێندرێت".
"له‌و یاداشته‌دا به ئامار ئه‌و پرسه‌م خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و رۆشنبیری و ناوخۆ بێنه ده‌نگ و هه‌ندێك له‌و مامۆستایانه بگرن كه بابه‌ته‌كانیان به مه‌لزه‌مه و ده‌فرۆشن به چاپخانه‌كان و دواجاریش خوێندكار باجی ده‌دات". به‌كر محه‌مه‌د واى گوت.
روونیشى كرده‌وه كه له ساڵێكی خوێندندا خوێندكارێكی ئاماده‌یی 200 هه‌زار ده‌دات به مه‌لزه‌مه، ئه‌مه‌یش ساڵانه ده‌بێته 900 هه‌زار دۆلار داهاتی مامه‌ڵه‌كرده به مه‌لزه‌مه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌پێى ڕێنوینى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌لزه‌مه قه‌ده‌غه‌یه و نابێت هیچ مامۆستایه‌ك ئه‌و كاره بكات.
سلێمانی/ هه‌ستیار