خولێكی سەربازی بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی كۆتایی هات

:: AM:10:49:12/12/2018 ‌
بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، رێوڕەسمی خولێكی ئەكادیمیای ئەفسەرانی هەرێمی كوردستان لە زاخۆ كۆتاهاتنی ڕاگەیەنرا كە ژمارەی ئەفسەرەكانی 395 ئەفسەری ئەكادیمین.
 
ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی كانوونی یەكەم، لە شارۆكەی زاخۆ كۆتاهاتنی خولێكی سەربازی ڕاگەیەنرا بە ئامادەبوونی سەرۆك مەسعوود بارزانی بوو كە هەندێ لە ئەفسەرەكانی زێرەڤانی لە پلە جیاوازەكاندا بەشداری خولێكی ئەكادیمیی كۆلێژی سەربازیی زاخۆیان كردووە.
 
لەو خولە ئەكادیمیایەدا ئەو زانیارییە سەربازییانەی كە پێویستن، پێیان درا و مەشقی جیاجیاشیان لەسەر بنەمای زانستی سەربازی نوێی پێ كراوە و بوونەتە ئەفسەری ئەكادیمی، هەروەها 395 ئەفسەر لە پلەی جیاجیادا بەشدارییان لەو خولەدا كردووە.

ئەو خولە ئەكادیمییەی شارۆكەی زاخۆ بۆ ماوەی نۆ مانگ بەردەوام بووە و هەموو ئەفسەرە بەشدارەكان سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی نین، بەڵكو سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەی ٨٠ و ٧٠ فەرماندەییەكانی تریش بەشدار بوون بۆ ئەوەی بەشێوەی مۆدێرن ڕابهێنرێن.
 
كردنەوەی ئەو خولەی ئەكادیمیای زاخۆ 24 مین خولی سەربازییە بەڕێوە چوو كە ساڵانە خولی سەربازیی تێدا دەكرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد