هەنگاریا: سەربازانمان لە هەرێمی كوردستان زیاتر دەكەین

:: AM:11:44:12/12/2018 ‌
سوپاسالاری وڵاتی هەنگاریا ئاشكرای دەكات، لە هاوكارییەكانیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام دەبن و لە ساڵی داهاتوو 200 سەربازمان زیاد دەكەین.

ئەمڕۆ چوارشەم 12تی كانوونی یەكەم، جەنەڕاڵ (فیرینس كۆروم) سەرۆك ئەركانی سوپای هەنگاریا لە كۆنگەرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، دەبێت هاوكاریی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هەنگاریا هەبێت، پەرلەمانی ئێمە بڕیاری داوە كە سەربازانی هەنگاریا لە كوردستان بمێننەوە و بەردەوام بین لە راهێنانی هێزەكانی پێشمەرگە.

سوپاسالاری هەنگاریا گوتی، لە ساڵی داهاتوودا 200 سەربازمان زیاتر دەكەین، جۆری هاوكارییەكانیش وەك لە هاوكارییە سەربازییەكان و مەشق پێكردنیان و چاودێریی پزیشكیی پێشمەرگە بریندارەكانیش لە هەنگاریا دەكەن.

ئاشكرای كرد، تا ئێستە نزیكەی ٢٥٠ تۆن چەك و زەخیرەی سەربازیمان بە هێزەكانی پێشمەرگە داوە، ئەوەیش گرینگە بێینە ئێرە و ئەو ئەزموونەی هەمانە، هێزەكانی پێشمەرگەی تێدا بەشداری پێ بكەین.

ئەو گوتانەی سوپا سالاری هەنگارییە لە كاتێكدایە لە فێرگەكانی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە بەشێوەیەكی چڕ ڕاهێنان بە پێشمەرگە دەكەن و سەرپەرشتی پێداچوونەوەی سەرجەم یەكە مەشق و ڕاهێنانەكان دەكەن.



وشە - رامیار جەواد