له كۆنه‌وه گوتراوه پیاو منداڵێكی گه‌وره‌یه، به‌رده‌وام پێویستی به نازهه‌ڵگرتنی له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه هه‌یه و حه‌ز ده‌كات هه‌میشه ئه‌و شتانه‌ی به‌رانبه‌ر بكرێت كه دڵی خۆش ده‌كات و پێی سه‌رسامه.
ماڵپه‌ڕی
سه‌یده‌تی تایبه‌ت به ژنان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پیاوان هه‌رچه‌نده دڕنده و له‌ژێر كاریگه‌ریی په‌روه‌رده‌ی توندوتیژیشدا بن، به چه‌ند جووڵه و ڕه‌فتارێكی ژنان سه‌رسام و دڵخۆش ده‌بن، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی به‌و شێوازانه ببینێت بێگومان كه‌سایه‌تیی خۆی بۆ ده‌گۆڕێت.
ئه‌و جووڵه و ڕه‌فتارانه‌ی پیاو حه‌ز ده‌كات ژنه‌كه‌ی به‌رنبه‌ری بكات، ئه‌مانه‌ن:
_ ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام لێی نزیك بێت چونكه هه‌ست به ئارامی ده‌كات و هه‌ستی ده‌جووڵێنێت.
_ به‌رده‌وام لێو به خه‌نده ببینێت و گوێگرێكی باشی قسه‌كانی بێت.
_ جلی جوان بپۆشێت و پاكوخاوێن و بۆنخۆش بێت.
_ قسه‌ی دڵی خۆی به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه بۆ بكات و وه‌ك هاوڕێیه‌كی نزیك له مێرده‌كه‌ی بڕوانێت.
_ گرنگی به پاكڕاگرتن و ڕازاندنه‌وه‌ی ژووری نوستنه‌كه‌یان بدات.
_ جار جاره قاوه، چا یان خواردنه‌وه‌یه‌كی بۆ بهێنێت و كه‌شێكی دوور له ڕۆتینی بۆ دروست بكات.
_ داوا له مێرده‌كه‌ی بكات جلی بۆ هه‌ڵبژێرێت و له خۆڕازاندنه‌وه یارمه‌تی بدات.