پیاوێك 47 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ دیارییه‌كی له لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه پێ گه‌یشت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌مان ڕۆژدا له یه‌كتر جیابوونه‌وه، له خه‌فه‌تدا دیارییه‌كه‌ی نه‌كرده‌وه، تا ئه‌مساڵ كردیه‌وه و زانی چی تێدایه.
له ساڵی 1971 پیاوێك به ناوی ئادریان بێرس له ڕۆژی سه‌ری ساڵدا دیارییه‌كی له لایه‌ن ڤیكی ئالینی خۆشه‌ویستییه‌وه بۆ هات، به‌ڵام هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له‌و خۆشه‌ویسته‌ی جیابووه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه تووشی خه‌مێكی زۆر بوو و نه‌یتوانی دیارییه‌كه‌ی بكاته‌وه.
ئادریان دیاریی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ژێر داری كریسمس دانا و هه‌رگیز نه‌یتوانی بیكاته‌وه، به‌ڵام ڤیكی هاوسه‌رگیری كرد و بوو به خاوه‌نی دوو منداڵ و ژیانێكی ئاسووده‌ی به‌ڕێ ده‌كرد.
ئه‌مساڵ دوای تێپه‌ڕبوونی 47 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه، ئادریان و ڤیكی یه‌كتریان بینیوه و له ماڵی ئادریان ژوانێكیان به‌ست، له‌وێدا بۆ یه‌كه‌م جار ئادریان دیارییه‌كه‌ی كرده‌وه و بینی كتێبێكی تێدایه.
ئه‌م ڕووداوه‌ش به یه‌كێك له سه‌رنجڕاكێشترین ڕووداوه‌كانی خۆشه‌ویستی دانرا، له‌ناو دنیادا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، ڤیدیۆی ساتی كردنه‌وه‌ی دیارییه‌كه‌شیان بڵاو كردووه‌ته‌وه.