زەیتی گوێز هیند و سۆدە چی لە پێست دەكات؟

:: PM:03:59:12/12/2018 ‌
كاتێك باس لە پێست دەكرێت بەدڵنیاییەوە باشترین رێ ئەو چارەسەر سروشتییانەن كە بەكارهێنەرێكی زۆریان هەیە، چونكە هێزێكی زیاتر بەپێستی دەموچاو دەگەیەنن، بۆیە باشتر وایە لەو چارەسەرە دەرەكییانە دوور بكەوینەوە و زیاتر بیر لە چارەسەری سروشتی بكرێتەوە بەتایبەتی بۆ گرفتەكانی پێست و جوانكردنی پێست.

لێرەدا باس لە دوو پێكهاتەی ئاسان و خێرا دەكەین كە بۆ پێست گرنگن و دەتوانرێت بەشێوەیەكی ئاسان ئامادە بكرێن و بەكار بهێنرێن ئەوانیش:

 سۆدە لەگەڵ زەیتی گوێز هیند، بەتایبەتی زەیتی گوێز هیند چەندان پێكهاتە و ڤیتامین و كانزایی گرنگی تێدایە كە پێویستن بۆ پێست و هەروەها سۆدە بۆ زۆر مەبەست بەكار دەهێنرێت و تایبەتمەندی سپیكردنەوە و لابردنی خانە مردووەكانی پێستی هەیە.

چۆنیەتیی ئامادەكردنی:
پێویستە دوو بڕی یەكسان لە سۆدە و زەیتی زەیتوونت هەبێت و پاشان  لە دەفرێكدا بەباشی تیكەڵی بكە تا وەك كرێمێكی لێ دێت و هەردوو پێكهاتەكە تێكەڵ بەیەكتر دەبن، دواتر لەسەر پێستی بخشێنە و دوایی نیو سەعات بیشۆ. ئەم پێكهاتەیە پێست پاك دەكاتەوە و یارمەتی رووناككردنەوەی پێستی هەیە و رێ لە گرفتەكانی پێست دەگرێت، سەرەرایی ئەوەیش ئەگەر رۆژانە بەكار بهێنرێت، ئەوا پێستت چۆنیەتییەكەی باشتر دەبێت و بەردەوام روون دەردەكەوێت و رێ لە زیپكە و نارێكی پێست دەگرێت.




وشە - ئاوات ئازاد