بۆ نەهێشتنی لەداردان داوای راپەڕین لە ئێران دەكرێ

:: AM:11:18:14/10/2016 ‌

مریەم رەجەوی سەرۆكی رێكخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران، دوێنی پێنجشەم 12ی ئەیلوول لە پەیامێكدا بۆ خەڵكی ئێران و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، داوای كرد بۆ نەهێشتنی سزای لەداردان لەو وڵاتەدا، راپەڕین بەرپا بكەن.

پێگەی "ئیلاف" بڵاوی كردووەتەوە، بەرامبەر بە چەوسانەوەی خەڵك و بەردەوامیی سزای لەداردان و گرتنی ئەو كەسانەی لە ئێراندا رای جیاوازیان هەیە. رەجەوی رای گەیاند كە پێویستە خەڵكی ئێران هەستن و راپەڕین بەرپا بكەن بۆ نەهێشتنی ئەو دەسەڵاتە.

پەیامەكەی رەجەوی لەوكاتەدا هاتووە كە رۆژی 12ی ئەیلوول، بە رۆژی دنیایی هەستانەوە لە دژی سزای لەداردان ناو دەبرێت، ئەوەیش لەكاتێكدایە كە ئێستە چوار هەزار و 500 كەس لە ئێراندا چاوەڕێی جێبەجێكردنی سزای لەداردان دەكەن.

لە پەیامەكەدا هاتووە، دەسەڵاتی مەلاكان لە ئێراندا، هیچ حیسابێك بۆ رای جیاواز ناكەن، هەركەسێك لەگەڵ بۆچوونی ئەواندا نەبێت، وەك دوژمن و نەیار تەماشا دەكرێ و جێگەی گرتووخانە دەبێت یان لەدار دەدرێت. تا ئێستەیش نزیكەی 30 هەزار كەس كە هەواداری رێكخراوی موجاهیدینی خەڵقن، لە كونجی گرتووخانەكاندا ژیان دەكەن و هەندێكیشان چاوەڕێی سزای لەداردان دەكەن.

وشە/ ئیلاف- و: وشیار



وشە - باز ئه‌حمه‌د