هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی گۆڕان به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ی زیاتری كێشه‌كانیان
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانیان داوه و ده‌یانه‌وێ ته‌واوی ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی و نیشتمانیی ئه‌و حزبه بگۆڕێن، به‌ڵام به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌و دوو جڤاته، ئاماده‌ی وازهێنان نین و ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش به ته‌قینه‌وه‌ی زیاتری كێشه‌كانی گۆڕان داده‌نرێ.
له دوای هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و شكستی گه‌وره‌ی ئه‌و حزبه، جڤاتی نیشتمانیی بڕیاری هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان ده‌ركرد كه ده‌بوو چوار ساڵ پێش ئێسته ئه‌نجام بدرایه، به‌ڵام بارودۆخی ئێسته‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان، ته‌واو نه‌گونجاوه و ئه‌گه‌ری زیاتر گه‌وره‌بوونی كێشه‌كانی ده‌كرێت نه‌ك چاره‌سه‌ركردنیان.
كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، "ئێسته له ڕێی پێكهێنانی چه‌ندان لیژنه‌ی جیاوازه‌وه، سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ به‌ستنی كۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان".
گۆڕان 10 لیژنه‌ی بۆ ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێك هێناوه و ئێسته ئه‌و لیژنانه سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین. كوێستان محه‌مه‌د ده‌ڵێ، "له كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی و گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گۆڕێن و كه‌سانی تر له شوێنیان داده‌نرێن".
ئه‌گه‌رچی داواكاریی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان داواكاریی به‌شێكی زۆری كادر و هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان بوو، به‌ڵام ده‌گوترێ ئه‌وانه‌ی بوونه سه‌رچاوه و هۆی شكستی گۆڕان له هه‌ڵبژاردندا، دووباره له‌و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییانه‌دا ئاماده‌ی وازهێنان و جێهێشتنی شوێنه‌كانیان نین.
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، به‌شێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌رقاڵی كوتله و كوتله‌كارین، هه‌ر له ئێسته‌وه خه‌ریكی دروستكردنی كێشه‌ن بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه و كێشه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ده‌ستڕۆیشتووی ناو گۆڕانه‌وه پشتگیریی ده‌كرێن.
ده‌ركه‌وتنی ناكۆكی و باڵی جیاواز له‌ناو گۆڕاندا، به ئاشكرا هه‌ستی پێ ده‌كرێت و له پرسه سیاسییه هه‌ستیاره‌كانیشدا ئه‌و باڵانه‌ی ناو گۆڕان زیاتر خۆیان ده‌رده‌خه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤات زیاتر گوتی، "ئه‌وانه‌ی هه‌ڵسووڕاون له ئاستی خواره‌وه، یان به‌شێك له ئه‌ندامانی جڤات پێیان وایه به‌و هه‌ڵبژاردنانه كێشه ناوخۆییه‌كانی گۆڕان چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام كێشه‌كان له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌دان و به پێچه‌وانه‌وه پشتگیریی سه‌ره‌وه بۆ به‌ره‌كان، كێشه‌كانی گۆڕان زیاتر ده‌كه‌ن."
گۆڕان له دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵ و میدیا و دارایی حزبه‌كه له‌لایه‌ن كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه، له كێشه‌ی جۆراوجۆره‌وه گلاوه و كێشه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك چاره‌سه‌ركردنیان ئاسان نین.
جگه له‌وانه، هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌ری گشتی، ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی كێشه‌كانی گۆڕانی هه‌یه، چونكه كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕاسته‌وخۆ ده‌ست له‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌رده‌ده‌ن و نایانه‌وێ كه‌سێك بگات به خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ببێت به ڕێكخه‌ری گشتی كه له ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وانه‌وه نه‌چووبێت.
كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یانه‌وێ سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان تا هه‌ڵبژاردنی ڕێكخه‌ری گشتیش كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌شێكی تری ناو گۆڕانیش كه كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك قادری حاجی عه‌لی ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، ده‌یانه‌وێ هه‌ژموونی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر گۆڕان دوور بخه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ش به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و دوو ئاراسته‌یه له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانیاندا، كێشه‌كانیان قووڵتر ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گۆڕان به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئێسته چه‌ند كوتله‌یه‌ك له‌ناو جڤاتی نیشتمانی و گشتی دروست بوون، پشتگیریی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی گۆڕانیان هه‌یه كه دژی ئه‌و هه‌ڵبژاردن و گۆڕانكارییه‌ن كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بمێننه‌وه و نایانه‌وێ پۆسته‌كانیان چۆڵ بكه‌ن."