پوتین..ناونیشانی هه‌ستانه‌وه‌ی خێرای ڕووسیا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رده‌می زێڕینی سۆڤیه‌ت
ئایا سزاكانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕووسیا ده‌بێ، ڕووسیا وزه وه‌ك ئامرازێك بۆ تۆڵه به‌كارده‌هێنێت؟ چ هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و پێوه‌ندییه‌كانی كرملێن و كۆشكی سپی ده‌كرێ، یان هه‌موو ئه‌وانه ڕووسیا وه‌ك ئامرازێكی به‌هێزتر و گرنگتر له چه‌ك گرتوویه‌تییه‌به‌ر، ئه‌ویش به‌كارهێنانی ئابووری سیاسییه؟ ئه‌وه له‌كاتێدا ئێسته ڕووسیا دوای سۆڤیه‌ت دووباره هه‌ستاوه‌ته‌وه و له ناوچه‌كه كاریگه‌ری زۆری هه‌یه، ئایا سۆڤیه‌تێكی تر له ژێر حوكمى پوتین دێته ئاراوه.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێسته‌ی ڕووسیا بێزاركه‌ر و بێباكی و ئیستفزازییه، له‌م دواییه ڕووسیای فیدرال به‌شێوه‌یه‌كی به‌ش به‌ش ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ی كردووه‌ته په‌یكه‌ربه‌ندی سیاسه‌تی پێشووی خۆی. له ناوخۆی ڕووسیایش بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه به پوتین ڕازی ببن، كرملێن سیاسه‌تی دروستكردنی دوژمنی مه‌زنهی گرتووه‌ته‌به‌ر، تا له ڕێی ترسیان له تێكچوونی ژیانیان و مانه‌وه‌ی كه‌سێك كه دۆخه‌كه وه‌كو خۆی ده‌هێڵێته‌وه لای خه‌ڵك قبووڵكراو ده‌بێت، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی سه‌پاندن و ناچاركردنی خه‌ڵك به ڕه‌زامه‌ندبوون.
له ئۆكتۆبه‌ری 2015 ئه‌نگێلا مێركل ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا بیری ئۆبامای هێناوه‌ته‌وه و پێی گوتووه، ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا دووره له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به واقیع، ئه‌و له جیهانێكی تردا ده‌ژین، زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌م بیر و باوه‌ڕ به نامۆ ده‌زانن و باس له سه‌یری ڕه‌فتار و بڕیاره‌كانی كرملێن ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن پوتینه‌وه ده‌رده‌كرێت. بۆیه ئێسته باس باسی شرۆڤه‌كردنی كه‌سێتی پوتین و ئه‌و سیسته‌می حوكمڕانییه كه ده‌یگرێته‌به‌ر به‌جۆرێك ئه‌و پشت به سیاسه‌ته‌كانی پێشووی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌به‌ستێت.
پیاوه‌كه‌ی هه‌واڵگری پێشووی سۆڤیه‌ت "كه‌ی جی بی" به‌خێرایی پێش كه‌وت و ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه‌كردن كرد له ڕۆژئاوا و سه‌ره‌تا و یه‌كه‌م تۆمه‌تی به دینه‌وه ده‌ست پێ كرد و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپای تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی كه له ئاینی مه‌سیحییه‌ت لایان داوه، ئیمانیان به شه‌یتان هه‌یه، ئه‌مه‌یش بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ڕووسیا له ڕۆژئاوا و باشتر پێشاندانی وێنه‌ی ڕووسیا له هزری خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و ناشرینكردنی وێنه‌ی ڕۆژئاوا.
له دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات پوتین پشتیوانی له هه‌موو جیابوونه‌وه و كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه له وڵاتان ڕوویان داوه، پشتیوانی ته‌واوی له جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد و ئێسته‌یش به ته‌واوی پاڵپشتییه‌تی، به ته‌واوی پشتی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناو وڵاتانی ژێر هه‌ژموونی رۆژئاوا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی داوای مافی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به مافی ڕه‌وای ئه‌وان نییه، به‌ڵكوو بۆ دروستكردنی كێشه‌یه له‌و وڵاتانه‌ی له ژێر هه‌ژموونی ڕۆژئاوان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك دروست ببێ و خۆیشی بچێته ناو ئه‌و وڵاتانه‌وه و هه‌ژموون بسه‌پێنێت.
ئه‌لیكسانده‌ر دۆگین فه‌یله‌سووفی ڕووسی پێشتر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمی وڵاته‌كه‌ی سیسته‌می جیۆپۆله‌تیكی شاراوه و تاریكی پێشنیازكرد، بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بچێته ناو دڵی وڵاتانه‌وه و بیانخاته ناو له‌پی ده‌سته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ڕووسیا، زۆر به توندی مۆسكۆ پشتیوانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕه‌وتی نازیزم له ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌وره بخاته ناو ئه‌وروپاوه.
بۆ كۆمه‌ڵگای ڕووسیایش پوتین زۆر به وردی و ژیرانه ئه‌و ئامرازانه به‌كارده‌هێنێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی داده‌نێن و شوێنپێی حكوومه‌تی وڵات قایمتر ده‌كه‌ن، بۆیه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پیاوانی ئاینی ده‌رده‌كه‌وێ و زۆرجاریش قسه‌ی ئاینی له گوتاره‌كانی به‌كارده‌هێنێت.
له‌سه‌ر ئاستی دنیایش حوكمى پوتین ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێ، دوورگه‌ی كریما و هێرشی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ست پێ كرد، بێ ڕه‌زامه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی مالیزیای خسته خواره‌وه، سێرجی سكریپال و كچه‌كه‌ی له به‌ریتانیا به گازی خنكێنه‌ر كوشت، زۆرینه‌ی ڕه‌های پرۆسه‌كانی هاككردنی كۆمپیوته‌ر و تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و خزمه‌تگوزاری و بانكیش له‌لایه‌ن هێزه سێبه‌ره‌كه‌ی پوتینه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، گرنگترین و دیارترین كاریشیان ده‌ستوه‌ردان بوو له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تری ناوچه‌كه، سه‌رسه‌ختانه پشتیوانی له گرووپه جوداخوازه‌كان و ڕاستڕه‌وه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كات، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی پوتین له‌م ماوه‌یه كردوویه‌تی، هیچ یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی دنیا نه‌یتوانیوه له‌م سه‌رده‌مه بیكات.
پوتین به وردی كار له‌سه‌ر ئابووری سیاسی ده‌كات و له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ئابووری هه‌مووان بۆ لای خۆی په‌لكێش ده‌كات، نه‌یاره سیاسییه‌كانی ده‌به‌زێنێ و به كاره‌كانی بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ڕووسیا به‌سه‌ریان سه‌رده‌كه‌وێ و به‌رده‌وام جێگره‌وه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌و ته‌نگژه و فشارانه‌ی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر مۆسكۆی ده‌سه‌پێنن، له ڕووی بازرگانی و وزه‌وه توانیویه‌تی حوكمێكى به‌هێز و پته‌و دابمه‌زرێنێ له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان، له ڕێی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بواری وزه و ئابوورییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پوتین له‌سه‌ر حوكم بێ یان نا، ناچارن بیهێننه‌وه سه‌ر حوكم، چونكه خاوه‌نی زۆرترین كۆمپانیای زه‌به‌لاحه كه كاریگه‌ریان به‌سه‌ر ژیانی تاكی ڕووسیا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت، بۆیه پوتین ڕیشه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی له 2000ه‌وه داچه‌قاندووه و هه‌ر له گه‌شه‌سه‌ندندایه، هه‌موو ئه‌و كه‌رانه‌یشی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی گه‌ل و وڵاته‌كه‌یه‌تی بۆ ئاستی پێشووی خۆی، تا وه‌ك زلهێزێكی سه‌ره‌كی دنیا ده‌ربكه‌وێته‌وه و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی شانازی به خۆیان بكه‌ن كه هاووڵاتی وڵاتێكن سه‌رۆك و سیسته‌مێكی سیاسی پێشكه‌وتووی هه‌یه كه ده‌توانێ وڵاته‌كه‌یان به‌هێزتر بكات و له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕۆڵی باڵا بگێڕێ و ڕوو له هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی خێرا و به‌هێزبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بێت.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د