به‌رگریی شارستانی سلێمانی ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه كه چۆن بتوانی به‌شێوازێكی سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست سۆپای غاز به‌كار بهێنیت به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو بی.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌م 13ی كانوونی یه‌كه‌م، په‌یجی سه‌ره‌كی به‌رگریی شارستانی سلێمانی له ڤیدیۆیه‌كدا ئامۆژگاری هاووڵاتییان ده‌كات له چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی سۆپای غاز بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ڕووداوی نه‌خوازراو نه‌بن و پارێزراوبن له خنكان به‌هۆی ئه‌و غازه‌وه كه سۆپاكه دروستی ده‌كات له حاڵه‌تێكدا كه نه‌زانی به‌شێوازێكی دروست به‌كاری بهێنی.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی هۆكاری ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی سۆپای غاز له ماڵدا زۆره، بۆیه به‌رگریی شارستانی سلێمانی چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی پێویست و گرنگ بۆ به‌رچاوڕوونی و سه‌لامه‌تی و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییان بڵاو ده‌كاته‌وه.
له ڕابردوودا كه‌سانێك بوونه‌ته قوربانی و زیانمه‌ندبوون له‌ڕووی مادییه‌وه، به‌هۆی نه‌بوونی زانیاری پێویست له به‌كارهێنانی ئه‌م گه‌رمكه‌ره‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، بۆ به‌كارهێنانی به‌شێوازێكی ته‌ندروست ئه‌م ڕێیانه به‌كار بێنه.
سه‌ره‌تا غازه‌كه بپشكنه بزانه ئایا قایشه‌كه‌ی سه‌ری ته‌واو و غازی لێ ناچێت، ئه‌گه‌ر غازی لێ نه‌چوو، ئه‌وا ده‌توانیت به‌كاری بهێنیت به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك، دواتر ئه‌و سۆنده‌یه سه‌یركه كه پێوه‌ندی هه‌یه به غاز و سۆپاكه‌وه له‌وه‌ی كون بێت یان هه‌ر كێشه‌یه‌كی تری هه‌بێت.
بۆ زیاتر وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ستنی غازه‌كه به سۆپاكه‌وه سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه بكه: