به‌رهه‌م ساڵح ته‌نگژه‌یه‌كى تر بۆ عێراقییه‌كان دروست ده‌كات

:: PM:03:45:13/12/2018 ‌
سه‌ركرده‌یه‌كى حزبى ئیستقامه‌ى سه‌ر به‌ ره‌وتى سه‌در راى گه‌یاند، دواى كێشه‌ى كاندیدكردنى فاڵح فه‌یاز، كێشه‌ى كاندیدكردنى نوورى مالیكى سه‌رهه‌ڵده‌دات كه‌ له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ بۆ جێگرى سه‌رۆك كۆمار پێشنیار كراوه‌.

ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د رشك سه‌ركرده‌ له‌ حزبى ئیستقامه‌ى سه‌ر به‌ ره‌وتى سه‌دڕ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز راى گه‌یاندووه‌، دواى كێشه‌ى كاندیدكردنى فاڵح فه‌یاز، ته‌نگژه‌یه‌كى تر بۆ عێراق دروست ده‌بێت ئه‌ویش كاندیدكردنى نوورى مالیكییه‌ بۆ جێگرى سه‌رۆك كۆمارى  عێراق. 

  ئه‌و سه‌كرده‌یه‌ى حزبى ئیستقامه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاندیدكردنى نوورى مالیكى ته‌نگژه‌ى سیاسى دروست ده‌كات، چونكه‌ مالیكى هیچ رێككه‌وتنێكى له‌سه‌ر نییه‌ و زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان پێى رازی نین.

محه‌مه‌د رشك  باسى له‌وه‌ش كرد، هاوشێوه‌ى فه‌یاز ئه‌وان له‌ هاوپه‌یمانى چاكسازى كاندیدكردنى مالیكى بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

رۆژى دووشه‌مى رابردوو نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و جێگرى پێشووى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاشكراى كرد، له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ پێشنیارى بۆ كراوه‌ ببێت به‌ جێگرى سه‌رۆك كۆمار.

 نوورى مالیكى كه‌ به‌ر له‌ پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقیش بووه‌، به‌ چه‌ندان دۆسیه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌ كه‌ گرنگترینیان داگیركردنى شارى مووسڵه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌.




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل