به‌هۆی سه‌رماوه ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌دێی "كانی ماسی" سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی له وه‌رزی زستان كه‌م ده‌بێته‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ سه‌نته‌ری شار و شارۆكه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن.
نه‌شوان عه‌بدولجه‌بار هاووڵاتییه‌كی سنووری شاره‌دیێ كانی ماسییه و به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی سه‌رماوه له كانی ماسی كۆچ ده‌كه‌ین بۆ شاری دهۆك و جارێكی تر له وه‌رزی به‌هار یان هاوین ده‌گه‌ڕێینه‌وه".
زیاتر گوتی، "ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به به‌راورد به‌شوێنه‌كانی تر سه‌رمای له راده‌به‌ده‌ره، به‌شی هه‌ره زۆری رۆژه‌كانی زستانیش ده‌بێته به‌فر، چونكه ناوچه‌یه‌كی سنووری و شاخاوییه، بۆیه به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه له سه‌ره‌تای وه‌رزی زستان و سه‌رما ده‌چنه شار و شارۆكه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك".
سه‌باره‌ت به‌وه‌یش سه‌ربه‌ست ئاكره‌یی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دیێ كانی ماسی له لێدوانێكدا به "وشه"ی راگه‌یاند، "ساڵانه له سه‌ره‌تایی وه‌رزی زستان ژماره‌ییه‌كی زۆری خێزانی سنووری شاره‌دیێ كانی ماسی، ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا به‌جێ ده‌هێڵن و ده‌چنه شار و شارۆكه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك به تایبه‌تی دهۆك و ئامێدی، تا وه‌رزی سه‌رما كوتایی دێت جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، " كانی ماسی ناوچه‌یه‌كی ته‌واو شاخاوی و سنوورییه و به‌فرێكی زۆر ده‌بارێت و سه‌رماییه‌كی زۆریش هه‌یه، ئه‌وا راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان ده‌كات، هه‌ر چه‌نده هه‌موو رێگا سه‌ره‌كییه‌كان له به‌فر پاك ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه زستانێكی سه‌ختی هه‌یه ئه‌وا نزیك له نیوه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌جێده‌هێڵن" .
كانی ماسی له 76 گوند پێكدێت، 55 له‌و گوندانه ئاوه‌دانن و خه‌ڵكی تێدا ده‌ژی، ئه‌وانی تر به‌هۆی شه‌ری نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپایی توركیا چوڵ كراون، ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌دیێ كانی ماسی زیاتره له سێ هه‌زار و 200 خێزان.
ئامێدی/نه‌وزاد هلۆری