دوێنی هه‌ینی خه‌ڵكی به‌سڕه به لێشاو ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیان به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین كرد دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێكاری و جێبه‌جێنه‌كردنی داواكانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه.
خۆپێشانده‌ران باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایان گه‌مارۆ دا و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایان ناچار كرد، له ناو باره‌گاكه بمێننه‌وه و ڕێیان نه‌دا بێنه ده‌ره‌وه و به‌ره‌و شوێنێكی تر بڕۆن.
له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ بڵاوه‌پێكردنی
خۆپێشانده‌ران هێزه‌كانی ته‌ناهی ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كرد، تا ناچاریان بكه‌ن گردبوونه‌وه‌كه كۆتایی پێ بهێنن و دۆخه‌كه ئارام ببێته‌وه، له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنیش ژماره‌یه‌ك له خۆپێشانده‌ران برینداربوون و به په‌له بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گوازرانه‌وه.
جیا له‌وه هێزه‌كانی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان به گازی فرمێسك ڕێژ ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه، به‌وهۆیه‌وه به‌شێك له خۆپێشانده‌ران تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی و بوورانه‌وه بوون.
به‌سڕه یه‌كێكه له شاره گرنگه‌كانی عێراق و ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌نداو و ڕێژه‌ی 95%ی نه‌وتی عێراق له به‌سڕه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێ، جیا له‌وه‌یش له شاره‌كه زیاتر له 80%ی نه‌وتی عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنرێ و ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌و شاره به ده‌ست كه‌می خزمه‌تگوزاری و خراپی ئاو و نه‌بوونی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كان و بێكاری ده‌ناڵێنێت، بۆیه له چه‌ند مانگی ڕابردوویش به‌رده‌وام خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی له‌م شاره بوونی هه‌بووه.