چەند ژنێك لە هەولێر فڕێ‌ دەدرێن

:: AM:09:28:15/12/2018 ‌
ئەمساڵ لە شاری هەولێر چەند ژنێك لە هەولێر فڕێ دراون و توێژەرێك ئاشكرای دەكات كەمبوونەوەی هەست و سۆز لەناو خێزانەكان بە ئاشكرا هەستی پێ‌ دەكرێت.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی كانوونی یەكەم، ڕۆستەم سابیر توێژەری كۆمەڵایەتی بۆ "وشە" گوتی، فڕێدانی كەسانی بەتەمەن لەلایەن خێزانەكانەوە زۆر زیاتر بووە لەچاو ساڵانی ڕابردوو، ئەوەیش مانای وایە هەست و سۆز لەناو خێزانەكان كەم بووەتەوە.

ئەو توێژەرە گوتی، لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان ئەوە هەست پێ‌ دەكرێت كە كەسانی بەتەمەن لەلایەن هەندێك لە خێزانەكانەوە ڕێزیان لێ ناگیرێت و لە ماڵ بەدەردەنرێن.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، ژنێكی بەساڵاچووی فڕێدراو، هێنرایە ماڵی بەساڵاچووان لە رۆژی پێنجشەم 13ـی كانوونی یەكەم.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ژنەكە بەساڵاچووەكە لە گەڕەكی تەیراوە فڕێ دراوە، هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەستبەجێ تیمێكی لە ماڵی بە ساڵاچووان راسپارد بۆ هێنانی ژنە بەساڵاچووەكە بۆ ماڵی بەساڵاچووان.

لە كۆتاییدا ئاشكرا كراوە، ئەمساڵ چەند حاڵەتی تری هاوشێوە روویان داوە و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان چارەسەر كراون.



وشە - رامیار جەواد