فاتح یه‌لدز باڵوێزی توركیا له عێراق له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باحی توركی گوتی، عێراق هاریكار و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی ئه‌نكه‌ره ده‌بێ له جه‌نگی "تیرۆر" دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی به‌شێك له له نووسینگه‌كانی "تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌یان" له سلێمانی داخستووه.
یه‌لدز له دیداره‌كه گوتی، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كاری له پێشینه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیا، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك هه‌نگاوی بچووك هاوێژران، به‌ڵام تا ئێسته‌یش چاوه‌ڕوانین و پێشبینی ده‌كه‌ین عێراق هاریكاری زیاترمان بكات.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه تێگه‌یشتوون و بۆچوونه‌كانی ئێمه له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه دروسته، بۆیه له سلیمانی به‌شی زۆری باره‌گاكانی په‌كه‌كه داخران، به‌ڵام به‌شێكیان هێشتا ماون و ده‌بێ دابخرێن، بۆیه توركیا چاوه‌ڕێی داخستنی باره‌گاكانی تری ئه‌و حزبه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه دروست نه‌بێ و "تیرۆر" له‌و سنوورانه‌وه نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه توركیا به‌رده‌وام ده‌بێ له پێكانی ئامانجه‌كانی له شنگال و مه‌خموور و ئه‌و ناوچانه‌ی تری "تیرۆریستن" تێیدا هه‌ن، هاوكات توركیاش به بڕێكی زۆر كه ده‌كاته پێنج ملیار دۆلار به‌شداری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌كات و به‌رده‌وامیش كۆمه‌ك و هاوكاری گه‌یاندووه‌ته ئاواره‌كان.