دواى تویتێكى قوباد تاڵه‌بانى له تویته‌ر كه باسى له‌وه ده‌كرد ئه‌گه‌ر كه‌تنى گه‌وره نه‌كه‌ین، دۆخه‌كه باش ده‌بێت، سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی ده‌نووسێ: ئه‌گه‌ر براكه‌ی و دایكی و پوری و ئامۆزاكانی هیچ كه‌تنێكی دیكه‌ی گه‌وره نه‌كه‌ن, بارودۆخمان زۆر باش باش ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو، 15ـى كانوونى یه‌كه‌م عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، له‌سه‌ر توویته‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌رێم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك وه‌ڵام ده‌داته‌وه و نووسیویه‌تی: كه‌تنی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌ناو كورد كردبێتی، خیانه‌تی شانزه‌ی ئۆكتوبه‌ر بوو، ئه‌م خیانه‌ته بووه هۆی ئه‌وه‌ی نیوه‌ی كوردستان راده‌ستی حه‌شد و عه‌ره‌بی داگیركه‌ر بكرێت.
دوێنێ هه‌ینی، قوتاد تاڵه‌بانی له توویته‌ری تایبه‌ت به خۆی نووسیویه‌تی: پێم وایه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر چاكسازییه‌كانمان، ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا تێك نه‌چێت، نرخی نه‌وت زۆر دانه‌به‌زێت و كه‌تنێكی گه‌وره نه‌كه‌ین، پێشبینی ده‌كه‌م دۆخی ئابووریی كوردستان باشتر ببێت. ئه‌م تویته له‌لایه‌ن چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به چه‌ندان جۆر وه‌ڵام درایه‌وه و بووه جێی ڕه‌خنه‌ی گه‌وره.
عه‌لی عه‌ونی له درێژه‌ی پۆسته‌كه‌یدا ڕاشكاوانه ده‌نووسێ: كاك قوباد راست ده‌كات، ئه‌گه‌ر براكه‌ی و دایكی و پوری و ئامۆزاكانی هیچ كه‌تنێكی دیكه‌ی گه‌وره نه‌كه‌ن, بارودۆخمان زۆر باش باش ده‌بێت.
لای خۆشییه‌وه، دكتۆر سه‌عید حه‌سه‌ن مامۆستاى زانكۆ و چاودێرى سیاسى له شارى كه‌ركووك به "وشه"ـى ڕاگه‌یاند، په‌یامه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى له جێى خۆیه‌تى و زۆریش گونجاوه كه ئێسته دۆخى كوردستان ڕۆژانه به‌ره‌وباشى ده‌چێت.
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ گوتى، مه‌به‌ستى قوباد تاڵه‌بانى له كه‌تنێكى گه‌وره ئه‌وه‌یه له 16ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردوو ڕووی دا كه براكه‌ى و ئامۆزاكه‌ى كردیان، له كاتێكدا دواى ڕیفراندۆم هیچ شتێك ڕووی نه‌دا و مامه‌ڵه‌ى وڵاتان زۆر گونجاو بوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له كاتێك ڕێككه‌وتنى ژێر به‌ژێر كرا له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى حه‌شد، دۆخى كوردستانیان سه‌خت كرد.
گومانه‌كان له جێى خۆیه‌تى كه ئێسته دۆخى هه‌رێمى كوردستان له‌وپه‌ڕِى به‌ره‌وپێشچوونه، بۆیه بوونى مه‌ترسى و كه‌تنى گه‌وره بوونى هه‌ر هه‌یه له‌كاتێك له پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ نزیك ده‌بینه‌وه، بۆیه له‌لایه‌ن كه‌سانى گوماناوى كه‌تنى گه‌وره له جێى خۆیه‌تى و ئه‌نجامدانیشى زۆر دوور نییه بكرێت. ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ واى گوت.
له ساڵى ڕابردوو باڵێكى سه‌ربازیى یه‌كێتى كه كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری سكرتێری گشتیی حزبه‌كه به "كاڵفام" ناوی بردن، به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌شێكى زۆرى خاكى هه‌رێمى كوردستانیان ڕاده‌ستى عێراق كرده‌وه.